نامەیەک بۆ تۆ … لەپاش تۆ شتەکان زۆر نەگۆڕدراون

لەگەڵ بارانێک لەخۆشەویستی

پیش هەموو شتێک پێم خۆشە پێتی ڕابگەێنم کە هاوکات لەیادی حەوت ساڵەی تیرۆری تۆدا ئەم شتانە ڕویاندا!؟ من نازانم چۆن ڕویان دا بۆ رویان دا !؟ رێکەوت بوون یان دروستکراو !؟ لەوەش بەئاگام لەهەرشوێنێک تۆ لەوێ بیت ئەوانیش لەوێن !؟
ـ مەلاو پزیشکی نەبوی لەهەولێر دەستگیر دەکرێت !؟
ـ ئەستێرەیەک لەدوری پێنج هەزارکیلۆمەتر بەناوی ئازادی جەستەی بۆ گەنج رووت دەکاتەوە!؟
ـ گۆرانی بێژێکی دەنگ خۆشی رەفتارناشرین لەپەرلەمانەپەکخراوەکەت خەڵات دەکرێت!؟
ـ رۆژنامەنوسێک هەڕەشەی لێدەکرێت ، دەڕفێنرێت و لێی قبوڵ ناکرێت پارتی نەبێت!؟
ئارام بە دڵگران مەبە چونکە !؟
تۆ تەنها سێ ساڵ ژیایت ، سێ ساڵ نوسیت … بەوسی ساڵە {مەسیح} ئاسا بویتە پەیامبەری ئازادی ، ئەویش تەنها سێ ساڵ ژیا تەنها بەسێ ساڵ بوە پەیامبەری ئاشتی ولێبوردەیی ، تۆئێستا هێما وئیلهام بەخشی بوێری نەوەی نوێیت ، تۆ هیچت نەبوە جگە لەوشە ، تەنها وشە ، تۆ لەهەمووشتێک داهەژار بویت لەوشەدا نەبێت دەوڵەمەند ، هەگبەپڕ .
تۆ کەهیوای مەرگێکی تراژیدیت دەخواست ، بەمەرگت بەسەر مەرگا سەرکەوتیت وشکستت بە مەرگ هێنا ، تۆ ئێستا گەشمردەیەکی نەمری ، زوو رۆیشتنت مانابۆ بەکەم ژیاویت ئەبەخشێت …
من نازانم ئەگەر هەتائیستا بمایتایە تاچەند بەرگەی ئەوهەموو ئێش وئازارەدەگرت کەلەپاش رۆیشتنی تۆ بەسەر مرۆڤی کورددا هێنراوە ، بەڵام دڵنیام لەوەی کە هەرئەوەندەت دەگوت کەلەپێش رۆیشتنت گوتوتە ، هەموو ئەوەی کەپێویست بوو بیڵێت گوتوتە . ئەوە ئێمەین هەتائێستا نەمانتوانیوە وەک پێویست بەرگریت لێبکەین ، هاوبیرت بین … خاڵێک بۆ دوای تۆدابنێن ودەستپێکی دێڕێکی نوێ بین .
نازانم تاچەند لەبێئاگای ئێمە بەئاگایت ، ئەم ماوەیە بکوژانت خۆیان وئێمەیان بە وەهمی دەوڵەتی سەربەخۆ سەرقاڵ کردوە ، ئەوان پێداگری لەسەرئەوەدەکەن کە هەموومان لەوزیندانەگەورەیە کەپێی دەوترێت هەرێمی کوردستان زیندەبەچاڵبکەن ، پێمان دەڵێن نیشتیمان دەبێت سەربەخۆبێت بۆئەمەش راپرسی ئەنجام دەدەین بەڵام مرۆڤەکان دەبێت ببنە کۆیلە ، ئەزانم ئێستا لێروەبویتایە شەودەچویتەوە ماڵەوەو لەسەرئەم گاڵتەجاڕییە دەتنوسی ( سەربەخۆیی کوردستان بەندە بەسەربەخۆیی مرۆڤەکان ، لێگەڕێن بامرۆڤەکان سەربەخۆبن ئازادبن ، ئازادی ئەوان وسەربەخۆیی ئەوان دەبێتەهەوێنی سەربەخۆیی کوردستان نەک پێچەوانەکەی ).
ئەگەر دەپرسیت لەوەی کەئێمە تۆمان لەیادکردبێت یان لەیادمابێت !؟ پرسیارێکی ئێجگارقورسە ، هیوادارم ئەمجۆرەپرسیارانە ڕوبەرومان نەکەیتەوە … زۆرجار هەوڵ ئەدەم لەبیری خۆمی بەرمەوە ،چونکە هەرچۆن وەڵامی بدەمەوە بەهەڵە وەڵامی دەدەمەوە … هەندێک جار واهەست دەکەم کە کەس لەبیریاران تۆی لەیادنەمابێت تەنها بەکوشتنی، دەستگیرکردنی، هەڕەشەلێکردنی یەکێکی ترتۆمان دێتەوە بیر ، هەندێک جاریش بێ ئەوەی کەس داوابکات خەڵک تۆی لەبیر ماوە. ئازیزم لەم حەوت ساڵەی ڕابڕدوو ئەوەندەی ئاگام لێی بێت زۆرحیزب ولایەن ویستیان تۆ بۆخۆیان بەرن ، نوسینەکانت نەیانهێشت بۆلای هیچیان پەلکێشت بکەن ، تۆ بۆ هەمووان ماویت .
خودا لێت خۆش بێت … ئێستاش خەڵکانێکی زۆرلەخۆشەویستییان لەیادەکانت بۆت دەنوسن خودالێی خۆش بێت ، لەڕاستیدا زۆردڵگران دەبم بەمجۆرەبەسەرکردنەوانەدا، لای من خودالێخۆشبوون بۆکەسێکی گوناهباردەوترێت کەلەژیانی دا گوناهێکی گەورەی کردبێت ، نەک بەپەیامبەری وشەی ئازادی بوترێت ، تۆ ئەگەر پەیامی ئازدی نوسین وقسەکردن گوناهێک بێت لەسەری داوابکەین خودا لێت خۆش بێت ئەی دەبێت گوناه خۆی چی بێت!؟ ، ئەی تۆبڵێت ئەوەڕاستتر نەبوایە کەبڵێین وداوابکەین خودا لەبکوژانت خۆش بێت ، ئەگەر خودا لێبوردەیی بێت !؟
بەلێبوردەیی خۆت بمان بەخشە
خۆشەویستیمان قبوڵ بفەرموون

کامەران ئیسحاق پەری

٢٠١٧.٠٥.٠٥

Leave A Reply

Your email address will not be published.