بەڤیدیۆ:پەیامی خانەوادەی سەردەشت لە حەوتەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنیدا لەهەولێر

 بەڤیدیۆ:پەیامی خانەوادەی سەردەشت لە حەوتەمین ساڵرۆژی تیرۆرکردنیدا لەهەولێر

ئەمڕۆ دەبێ ئەو مژدەیە بە دەسەڵاتداران بدەین کە وشەکانی سەردەشت لە دڵی هەزاراندایە و هەموو ڕۆژێک لە شەقامەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانیدا دەگوترێنەوە، دوور یان نزیک ئەم ناڕەزاییە دەبێتە زریان و لافاوو و تەخت و تاراجی بەزۆر و خوێن داسەپاویان ڕادەماڵێت، سەردەشت گیانی بەرەنگارییە، حەوت ساڵی پڕ مەینەتی دوای تیرۆرکردنی ئەو، ئەو گیانە لە هەناوی سەدان هەزار گەنجی ئەم وڵاتەدا لە جۆشدایە و تارمایی سەردەشت هەروا بەسەر سەری دەسەڵاتی بنەماڵە و حزبەکانی سەرمایەدارانی کوردستان دەخولێتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.