ڕاگەیاندراوی رێکخراوی سەردەشت عوسمان لەحەوتەمین ساڵ رۆژی تیرۆری سەردەشت عوسمان

لەکوردستان هەموشتێک رۆژی هەیە ئازادی نەبێت!؟

ڕاگەیاندراوی رێکخراوی سەردەشت عوسمان لەحەوتەمین ساڵ رۆژی تیرۆری سەردەشت عوسمان
هاوڵاتیانی سەربەرزی کوردستان … ئازادی خوازان

بەپێویستی ئەزانین لەحەوتەمین ساڵ رۆژی تیرۆری سەردەشت عوسمان ، ئەم ڕاگەیاندنامەیەتان ئاراستەبکەین،ئێمە ئەمڕۆ لەیادکردنی لەدایکبونی ڕۆژی ئازادی داین. ئێمە لەحزوری شکۆدارکردنی ئازادین.
ـ بەڕێزان ئێمە هیچ کات بەسادەیی ناڕوانینە داڕشتن و دروستکردنی سیناریۆکانی دەسەڵات ، بەڵکو پێشکات بەئاگاین لەهەمیشە بونی بەرژەوەندییەکی دیاری کراو لەپشت ئەو کارانەوە کەدەسەڵات دەرهەق بەبەرتەسککردنی ئازادیەکانمان ئەنجامی دەدات … پێمان وایە بەرژەوەندی وەستاو لەپشت کاری دەسەڵات بریتی یە لەبەرفراوانکردنی سنورەکانی ڕێگری لەئازادی ڕادەڕبڕین و مافەکانی تاک لەکۆمەڵگادا . ئەمەش تەنهاو تەنها بۆ مانەوەی خۆیان لەدەسەڵات وبەقوربانی کردنی پیرۆزی مرۆڤ وخستنە ژێرپێی شکۆی دەنگە ئازادخوازەکانە.
ـ دەسەڵاتی” کارتێل”ی باشوری کوردستان لەڕێگەی سەپاندنی مەرجی تۆکمەیی لەدارشتنی سیناریۆی چەواشەکاری بەخۆخەریکردن لەسەر ئەو دەقانەی کە لەسەر بنەمای تەنهاو تەنها وروژاندن کار دەکەن ، بەبێ بونی سەرچاوە و بەڵگەی بەهێز لەکرۆکی کارەکەیدا پرۆژەیەکە بۆ سەپاندنی دەسەڵات و ویستی کەمینەی پانخوازو کۆنەخواز بەسەر زۆرینەی ئازادی خوازی ستەملێکراو.
پرۆژەکەی ئێمەش لەژێر ناوی( رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆداکۆکی لەئازادی) بریتی یە لە پرۆژەی گەڕاندنەوەی واتا بۆ وشەکان ،رۆح بەبەری ژیان… پرۆژەی کۆکبون لەسەر رێزگرتن لەجیاوازییەکان . ڕاستە ئێمە گیرۆدەو قوربانی سیستمێکین کەزۆرداری کردۆتە ئامراز بۆ مانەوەی خۆی و لەناوبردنی مرۆڤەکانیش هەتا دێ ڕوو لەهەڵکشانە …. بەڵام ئەم دەسەڵاتە لەوەبێ ئاگایە کە هیچ کات مەرگ وتیرۆری مرۆڤەکان ، مەرگی ئازادی ناگەیێنێت بگرە نەمری ئازادی دەگەێنێت.هەربۆیەش بڕیارمان داوە بەپشتیوانی ئێوە ئەو سەردێڕەنوێ یە بین کەسەردەشت عوسمان لەپاش خۆی بەئەمانەت بۆ بەجێ هێشتین ، ئێمەو ئێوە سەردەشت وهاوپیشەکانی لەیاد نەکردوە ، ئێمە لێرەین بۆ رێگری گرتن لەدەسەڵات لەتیرۆرکردنی زیاتر ، لەکەرامەتشکاندنی مرۆڤەکان .
ـ هاوڵاتیانی ئازیز ئەم دەسەڵاتەی کەئەمڕۆ فەرمانڕەوای کوردستان دەکات ، ئامادەیە زۆرشتمان بداتێ ، ئامادەیە دەستبەرداری هەموشتێک بێت بۆ ئێمە ،ئەو لەبەخشین وتەخشان وپەخشانکردنی شتە بێ ماناکانی ژیان و دانی بەئێمە گەلێک دەست ئاوەڵا بوە. بەڵام تەنها و تەنها یەک شت نەبێت کەئامادە نی یە بمانداتێ ، تەنها یەک شت ئامادە نی یە کە ناویشی بهێنین ئازادی یە .
زۆربەتان بەئاگان لەوەی کە ناخۆشترین شت بۆ مرۆڤ ئەوەیە کە لەنێوان واقیع و خەوندا قەتیس بمێنیتەوە . لەوەش ئازاربەخشتر ئەوەیە لەنیوان خەون و واقیع دا نەواقیعت پێ قبوڵ دەکرێ و نەخەونیشت دێتە دی سۆرانی مامەحەمە، سەردەشت عوسمان ، کاوەگەرمیانی . ویداد حوسێن . ئەو مرۆڤانەن کە واقیعی ستەمکارییان پێ قبوڵ نەدەکرا ، بەڵام بە تیرۆرکردنیان خەونی بون بە پشکۆی ئازادییان هاتە دی .
دواتر ئەگەر بڕیار بێت کە ئەو سەردێرە نوێ یە بین کە سەردەشت چاوەڕێی دەکات ئەوا :، بۆ ئەوەی مێژوو نەفرەتمان لێ نەکات ئێمە ، لەرێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لەئازادی کار بۆ هێنانەدی وجەخت لەسەر ئەم خاڵانە دەکەین .
یەکەم : زیندەبەچاڵکردنی دۆسێ ی تیرۆرکردنی سۆران وسەردەشت وکاوە وویداد حوسێن وشەهیدانی حەڤدەی شوبات بەلاڕێ دابردنی لەلایەن دەسەلاتی فەرمانرەوا لەهەرێمی کوردستان مەحکوم دەکەین و داوای سزادانێکی دادپەروەرانە بۆ بڕیاربەدەست وئەنجامدەرانی بکوژانی ئازادی دەکەین .
دووەم : لەڕێگەی نوسین ودواندن و وێنەو دێکۆمێنت وکاری رۆژنامەگەری ئازاد کاردەکەین بۆ تەنگ هەڵچنین بە کولتوری توندوتیژی دژی ئازادییەکان وڕێگرترن لەفووکردن لەچرای ئازادی .
سێهەم : بەشدار دەبین لەکۆکردنەوە و یەکتر ناسینی کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و پارتە ئۆپزسیۆنەکانی کوردستان ، بۆ لەگۆڕنانی تێگە دواکەوتوەکان کە کۆمەڵگای پێ خافڵکراوە.
چوارەم : کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی تاک ، بەڕەچاوکردنی پێداویستی ئازادی تاکەکان بەر لەهەر ناسنامەیەکی تریان. ئێمە دڵنیاین بەورەی بەرزو خۆڕاگڕی پۆڵاینی ئێوە ، ئەم دەسەڵاتە ڕۆژێک دێت وچۆکی بۆ ئازادی پێ دەنرێت.
ـ جێگەی خۆیەتی لەئەمڕۆدا بەهەموو لایەکی ڕابگەێنین کە داواکاریەکانمان ئەو خاڵەی تێپەڕاندوە کەبەتەنها داوای دادگای یەکی ڕەوای پاک وبێخەوش بکەیەن بۆ بکوژانی ئازادی ، لەکوردستانێک کەلەئێستایدا بەهیچ کلوجێک لەسایەی هەوڵی دەسەڵات بۆ کۆیلەکردنی تاک بەدیهێنانی ئەوداوایەی لێ چاوەڕوان ناکرێت . ئێمە ٥ ی ٥ مان کردۆتە ڕۆژی دادگایکردنی ڕاستەقینە ، ئەوڕۆژەی کە تێدا خەونەکانی سەردەشت دێنەدی دەکەینە دەستپێک و رۆژی ئازادیمان .
هەربۆیە بەڕێزان ئەمڕۆ داواکارین لەئێوە بۆ هێناندەی ئاواتی سۆرانەکان ، سەردەشتەکان ، کاوەکان و لەگۆڕنانی واقیعی قبوڵنەکراو بەنریتی دەسەڵات مەجەنگێن بۆ ئازادی . چونکە ( دکتاتۆرەکان لەهەوڵی خۆئازادکردنی خۆیان ودارودەستەکانیان لەبەرامبەردا لەهەوڵی کۆیلەکردنی خەڵکدان .
ـ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا له‌کوردستاندا له‌ تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و هاوپیشه‌کانی تری به ‌ته‌نها وه‌ک مرۆڤ لەناونەبردوە‌ ، به‌ڵکو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌له‌ناوخۆێدابه‌رله‌ئه‌نجامدانی کرداری کوشتن وتۆقین وترساندن‌ بڕیاری پێشوه‌ختی خۆی داوه‌که‌ شه‌رعیه‌ت بدات به‌تیرۆرکردنی ده‌ربڕینی ئازاد ، ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی مه‌ترسیداین له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئازادیه‌کانمان ، له‌ململانێ یه‌کی قوڵداین بۆ رێگرتن له‌ شەرعیه‌ت دان به‌ تیرۆکردنی ئازادیه‌کانمان . ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌حزوری یادێکداین تێدا هه‌ڵمانبژاردوه‌ ئه‌و سه‌ردێره‌ نوێیه‌ بین که‌ سه‌رده‌شت به‌ئه‌مانه‌ت له‌پاش بێده‌نگ بونی خۆی بۆی جیهێشتوین .
_ جێگەی خۆیەتی لەم رۆژەدا دەستخۆشی لە هەموو ئەولایەن ورێکخراوکەسایەتی یە ئازادخوازانە بکەیەن کە بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەستاون وبەدرێژایی حەوتساڵی ڕابردوو لەپاش تیرۆری سەردەشت عوسمان هەردەم پشتیوان وداکۆکی کاری ئازادی بوون ، کارەکانیان، دەنگی ناڕازییان ، بەگژداچوونی بەردەوامیان بەڕوی ئەم دەسەلاتەستەمە بەهەند وەردەگرین وهەمیشە بنەماوکۆڵەکەیەکی پتەوبوون بۆ بەردەوامی ئێمە . هەرلێرەشەوە داواکارین بەپیشەی هەمووکاتێکتان ئەمساڵیش وەک پێشەکانی پێشەنگ بن لە بەرزراگرتنی یادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان .
لەکۆتایدا :

ئێمە لە رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لەئازادی دڵنیاتان دەکەینەوە لەهەرشوێنێک داواکاری خەڵکی کوردستان هەبێت ، ئێمەش لەوێ دەبین.

رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لەئازادی

2017-05-01

Leave A Reply

Your email address will not be published.