پارتی دیموکراتی کوردستان لە تیرۆری ڕۆژنامەنووس ”ویدات حسێن” بەرپرسیارە

Wadat Husen 4سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ویدات حسێن عەلی رۆژنامەنوسی ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژنیوز، لە شاری دهۆک، لە گەڕەکی ماڵتا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو دەڕفێندرێت و پاش چەند کاتژمێرێک به‌نیوه‌ مردویى لەسەر رێگەی شارۆچکەی سێمێڵ – دهۆک، دەدۆزرێتەوە و له‌رێگاى گه‌یاندنى بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
رۆژنامەنوس ویدات حسێن عەلی،لە 1988 لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووەو ته‌مه‌ن 28 ساڵ. ماوەی چەند مانگێکە گرێبەستی لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوزدا واژۆ کردووە. نزیكەی مانگێكە‌ لە ئاژانسی ناوبراو لە دهۆك وەكو پەیامنێر دەستبەكاربووه، بەپێی وتەی بنەماڵەی ئەو رۆژنامەنوسە ویدات لەهەمان كاتدا كارمەندی رۆشنبیری و هونەری دهۆكیش بوو.
ده‌ربه‌ند حسێن، براى ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ له‌ لێدوانی بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێ، “براكه‌مان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كى سیاسى تیرۆركراوه‌”.
سۆران حسێن لەناوەندی رۆژنیوز بەئاوینەی راگەیاند “ ویداد ماوەی نزیكەی ٢ مانگە بەفەرمی لەگەڵ كەناڵی ڕۆژنیوز كاردەكات، پێشترێش هاوكاری كەناڵەكەمان بوە، لەم ماوەیەدا ئاسایشی دهۆك چەندین جار بانگی كردوە و هەڕەشەی لێكردوە“.
بەپێی ڕاگەیاندنێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیاد لە چەند جارێک ویدات لە لایەن ئاسایشی دهۆکەوە بانگ کراوەو لێپرسینەوەی لێکراوە.

بەپێ هەواڵ و زانیاریەکان، کوشتنی  ڕۆژنامەنووس ویدات حسێن عەلی کردەوەیەکی ئامانجدارانە و تیرۆری سیاسیە.

پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە تیرۆری ئەو رۆژنامەنووسە کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندا تیرۆرکراوە.
لەو دەڤەرەدا هەڕەشە و تیرۆر و گوشار خستنە سەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوان و هەڵسوڕاوی سیاسی، لە ژێر سایە و دەسەڵاتی پارتی ئەو ناوچەیەی کردۆتە سێگۆشەی بەرمۆدا.  کارنامەی تیرۆری دەنگە جیاوازەکان لەلایەن دەسەڵاتی سەرکوتگەرانەی  پارتی دیموکراتی کوردستاندا، گومان و تۆمەتی تیرۆری ویدات بەرەوڕووی ئەوانە.  نەدۆزینەوەی تاوانبارانیش، گومان لەسەر خودی خۆیان دەکات بە بەڵگە و یەقین.
ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی بە توندی ئیدانەی کوشتنی رۆژنامەنوس ویدات حسین دەکات.  بانگەوازی ئازادیخوازان و ڕۆژنامەنووسان و ڕێکخراوە مەدەنیەکان دەکات بە نارەزایەتی و هەڵوێستگرتنی جدی  هەڵوێستی خۆیان دەرببڕن.

ریسوایی و مەرگ و سەرشۆری بۆ دەسەڵاتی تیرۆر و خوینرێژی.

ڕێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
2016-08-13

Leave A Reply

Your email address will not be published.