ماف و ئازادی بۆ هەمووان !

sarab hama aminئەم داگیرکەرانە


ئەم کراسە ڕەش و شۆڕانە


چۆن و لە کوێ پەیوەندە


بە سەرزەمینی من ؟


ئەو کەسەی


کە سەرزەمینی منی خەمبار و ڕەشپۆش کرد


ئایا شکستی هێنا،


یا


هەڵهات


دوای وێران و تاڵان کردنی وڵات؟


سەرزەمینکەم


چەند پاکیزە و چەند بێخەم بوو


کە سێبەری جوانی خۆی


بەسەر شانی جەلادەکان پانکردەوە


باخچەکان لە حەسرەتا


گڕیان گرت


سەرزەمینەکەم


چەند بێخەم بوو


بایەخی خاکی من لە کوێیە؟


من لە کوێی جیهان وەستاوم ؟!


بە بارێک هاواری خنکاو لە گەروما


بە بارێک هاواری خنکاو و خوێناوی ..


ئەی سەرزەمینی من؟


من لە چ شوێێکی جیهان وەستاوم ؟! ..

خسرو گولسرخی


و: سەراب حەمەئەمین
……………………

من،


بۆ چ سوچێکی جیهان


بەڕێ کەوم


بۆ هەندێک ماف و ئازادی


بۆ هەندێک خۆم


یان


بۆ هەمووان ؟!..

سەراب حەمەئەمین
…………………
من لە بەرەی دارەکانم ،


هەڵمژینی هەوای کۆن ، مەلوولم دەکا


باڵندەیەکی مردوو ،


ئامۆژگاری کردم ، هەڵفڕینم لە بیر بێت


فەروغ


…….


خسرو گولسرخی، کاتێک جەلادەکەی ئەیبات بۆ لە سێداران ، لێێ ئەپرسێت :


لە مردن ناترسیت ؟


گوڵسورخی لە وەڵام ئەڵێت : کاتم نیە ، بیر لەمردن بکەمەوە .

مامۆستا بەهمەنی عێزەتی ، کاتێک ئەیبەن بۆبەردەم پەتی سێدارە ،جەلادەکەی لێی ئەپرسێت :
لە مردن ناترسیت ؟


بەهمەنی عێزەتی بە پێکەنینەوە وتبووی :


ئەگەر مردن ئەوەندە ئازایە ، با بێت توند توند لە ئامێزی بگرم .

مامۆستا فەرزادی کەمانگەر ئاوا ئەڵێت :بەڵام ئەو ڕۆژەی بە کافریان ناساندم وپێیانوابوو چوومەتە شەڕی (خودا}کەیان و پەتی عەدالەتیان بۆهۆنیمەوە هەتا لە شەفەقێکی بەیانیدا کۆتایی بە ژیانم بێنن ، منیش لەو ڕۆژەوە بەبێ دڵخوازی چاوەڕێی جێبەجێکردنی ئەو حوکمەم .

ڤیکتۆر یارا ،لە یاریگای سانتیاگۆ ، پاش ئەوەی دەستەکانیان شکاندبوو ، بە مەچەکەکانی گیتارەکەی لێ ئەدا و گۆرانی سەرکەوتی ئەچڕی ..

 

سەردەشت وایگووت : له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار پێیان گوتم، كه ‌ته‌مه‌نت چه‌ندی نه‌ماوه‌، یان به‌گوته‌ی خۆیان مۆڵه‌تی هه‌ناسه‌دانم له‌م شاره‌دا نه‌ماوه‌، به‌ڵام نه ‌باكم به‌مردنه ‌و نه ‌ئازاردان، له‌چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی مۆڵه‌ته‌كه‌مم تا دیداری بكوژه‌كانی خۆم بكه‌م، دوعاش ده‌كه‌م مردنێكی تراژیدیام پێببه‌خشن كه ‌شایسته‌ی ژیانه‌ تراژیدیاكه‌م بێت.

ڕۆحت شاد …
ئەی مرۆڤی
نـــەمـــر …

لە ئەکاوەنتی سەراب حەمەئەمین وەرگیراوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.