ئوسترالیا:شەشەمین ساڵرۆژی تیرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەرز راگیرا

australia-yady sardashtلە ئوسترالیا یادی شەش ساڵەی تیرۆری سەردەش عوسمان کرایەوە…

لە چوارچیوەی ئەو کۆرو کۆبونەوەو نارەزایەتی یانەی کە ریکخران لە کوردستان و وولاتانی دەرەوە بە بونەی شەشەمین ساڵیادی تیرۆری رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمانەوە ،کە لە سایەی دەسەڵاتی پارتی تیرۆر کراو ئەوان لیی بەرپرسن، لە ئوسترالیاش لە شاری سدنی ئیوارەی رۆژی یەکشەممە کۆریک بۆ بەرزراگرتنی ئەو یادە لە لایەن فری دایەلۆگ فۆرم – کۆری گفتوگۆی ئازاد – وە ریکخرا کە کۆمەڵێ لە رۆشنبیران و نوسەران و هەڵسوراوانی سیاسی و لایەنگرانی ئازادی تیایدا بەشدار بون.
سەرەتا بە وتەیەک لە لایەن جیمەن عارف، کە کۆرەکەی دەگیرا، سەبارەت بە کورەکەو سوپاسگوزاری ئامادەبوان و بە دەقەیەک وەستان دەستی پیکرد. پاشان ئارام علی پەیامیکی پیشکەش کرد . ئارام لە پەیامەکەیدا جەختی لەسەر خواستی دەسگیرکردنو دادگایی و سزادانی تاوانباران کردەوە.پاشان هەر یەک لە دکتور پشتیوان عبداللەو جەبار مستەفاو عدنان کریم و کامیار سابیر لە کۆرەکەدا وتاریان پیشکەشکردو هەمویان لە قسەکانیان ویرای جەخت کردنەوە لە خواستی دەسگیرکردن و دادگایی و سزادانی تاوانباران هاوکات سیاسەتو کردەوەی سەرکوتگەرانەی دەسەڵاتدارانی کوردستان، بە تایبەتی پارتی ، لەبارەی پیشیلکردنی ئازادی سیاسی یەوە مەحکوم کردو ئاماژەیان دا بە هۆکارو ریشەی سەرکوتگەری یەکانی ئەم دەسەلاتە لە کوردستان .هەروەها هەڵویستی خۆراگرانەی کەسوکاری سەردەشتیان بەرزنرخاند کە ئامادە نین مل بدەن بە سیاسەتی هەرەشەو چاوو راو جەواشەکاری یەکانی پارتی.
دوو برگەی تری کۆرەکە نیشاندانی فلمیکی درامایی رفاندن و ژیاننامەی سەردەشت عوسمانی گیانبەختکردو بو لەگەڵ شعریکی شیرکو بیکەس ،کە لە دژی ئەو تاوانە نوسیبوی، لە لایەن حسن مارفەوە خویندرایەوە.
بەرزو بەریز بی یادی سەردەشت عوسمان و هەمو ئەوانەی گیان لە پیناوی ئازادیدابەختکرد.


کۆری گفتوگوی ئازاد- سدنی – ئوسترالیا


٨ ئایاری ٢٠١٦

sardasht osman-ustralia yady sardasht-ustralia

Leave A Reply

Your email address will not be published.