كەيسى سەردەشت، سەركەوتن بەسەر دوو سيناريۆ

shwan sdeqشوان سديق :

گردبوونەوەو كۆبوونەوەى ماڵەكانمان هينايە شوينى رفاندنى سەردەشت عوسمان بۆ بەردەم “ئاداب” بە دەسەڵاتى پ.د.ك مان گوت “كەيسەكە بەكراوەيى دەمينيتەوە، تا ئەوكاتەى بكوژە راستييەكان دادگايى دەكرين”
يەكەم رۆژى پرسەى سەردەشت عوسمان. لە يەكيك لە مزگەوتەكانى نزيك گەڕەكى نيشتەجيبوويان. لە هەولير دواى نيوەڕۆ لە ژوورەوە چەند رۆژنامەنووسيك دانيشتبووين. وەك هەموو جاريك رۆژنامەنووس يەك بگرن قسەى خۆيان دەكەن. لەو كاتەدا دوو رۆژنامەنووس ناوەكانيان پاريزراوە. لە مەجليسەكە بوون. ئەوانيش وەك ئيمە گومانيان لە تيرۆركردنى سەردەشت هەبوو بەڵام بەپيچەوانە ناوى بەرپرسيكى يەكيتيان دەهينا منيش تەنيا ئەوەم گوت “بڕوا بكەن ئەو بەرپرسە بەئاسانى كارى واى پێناكرى لە هەوليرەوە بەناو بازگەكانى پ.د.ك گەنجيك بڕفينيت و شتى واش ناكات”.
ئەوانيش وەك رۆژنامەنووس و خةڵكى تريش بيانوويان ئەوەبوو كه سەردەشت بەشداربووە لە راپۆرتى گۆڤاريك كە رەخنە بووە لەو بەرپرسە. بەڵام ئەم جۆرە رەخنەو ناوهينانە شتيكى ئاساييە باوەرناكريت، لە سەر ئەوە كەس بكوژرێت!
رۆژى ٤،٥،٢٠١٠ سەردەشت عوسمان قوتابى لە كۆليژى ئاداب. بەشى ئينگليزى لەلايەن هيزيكى دەمامكدارەوە لە هەولير رفينرا، پاشان تەرمەكەى لە شارى موسڵ لە رۆژى ٥،٥،٢٠١٠ دۆزرايەوە. ئەم رووداوە كاردانەوەى ناوخۆى و دەوەى لێ كەوتەوە. هەريمى كوردستان بەدۆخيكى خراپدا گوزەرى دەكرد چەندين خۆپيشاندانى جياجيا لە هەولير و سليمانى و ناوچەكانى تر لە دژى دەسەڵاتدارانى هەريمى كوردستان بەتايبەتى پ.د.ك بەڕيوەچوو چونكە ئەو حاكمى زۆنى زەردەو گومانەكانيش لەسەر پارتى بوون و.هەر ئەوەش وايكرد ئەو حزبەش تۆمەتبار بكريت.
سيناريۆى دووەم؛ بۆ خۆدوورخستنەوەى پارتى له كەيسى سەردەشت ئەوە بوو لە ١٥،٩،٢٠١٠ ليژنەى ليكۆلينەوە لەو كەيسە ئاشكرايكرد كە تۆمەتبار “هيشام مەحموود” تەمەن ٣٨ سال سەربەگروپى ئەنسارو ئيسلام بكوژى سەردەشت عوسمانە. كەچى پاش ئەو راپۆرتە كەسوكارى سەردەشت زلنياريەكانيان رەتكردەوە و داوايان كرد ليژنەيەكى بيلايەن دروستبكريت!
پاش ساڵانيك بەسەر تيرۆركردنى سەردەشت دەمەوێ هەندێ راستى سەركەوتنى دەنگى نارەزايى لە بەرامبەر نارەوايى و دەسەڵاتى هەولير بخەمەڕوو چونكە هينانە كايەى ئەم دۆخەى ئيستا بەدژى تيرۆرى سەردەشت و سەركوتكردنى دەنگى ئازاد كاريكى ئاسان نيە بەتايبەتى لە سەرو وەختيكى. شەش ساڵ بەرلە ئەمرۆ. لە شاريكى وەكو هەوليرش گومان لە هەموو شت دەكرا ئينسان لە دەوروبەرى تا دەسەڵاتەكەش دەترسان. ساڵانەش كە يادى سەردەشت دەكرايەوە. خەڵكيكى كەمى دانيشتوى شارەكە ئامادەى يادەكەو سەر گۆرى سەردەشتيش دەبوون. بەپێجەوانەى ئيستا بوو تەنانەت هاوڕيمان هەبوو دەيانگوت “واز لەم شتانە بينن. ئيوەش بەدەردى سەردەشت دەچن”.
هەلومەرجى ئيستا لە يادى سەردەشت عوسمان زۆر گۆڕانكارى بەخۆوە بينيوە. هەنووكە هەموو كەس قسە دەكەن و هاتوونەتەگۆ بەشيك لەو كەسانەى ئەمرۆ لە يادى سەردەشت حەزيان بە مەمكى قوتى مايكرۆفۆن و سينگى سافى تەلەفزيۆنە جاران بانگمان دەكردن بۆ ساڵيادەكە يان ئاگاداربوون كەچى بەبيانووى جۆراوجۆر ئامادە نەدەبوون!
بۆيە ئەم باسەم هيناوەتە ئارا، ناكريت رۆڵى كەسانيك ناديدە بكەيەن بەمافى خۆمى دەزانم ئەمرۆ لەساڵيادى تيرۆركردنى سەردەشت عوسمان ئەم سەركەوتنەى ئەمڕۆ لە هەولير كە گرنگى زۆر بەيادى سەردەشت دەدريت، نهينيەكەى و هەوڵى كەسانيك لەبەرچاوبگرين چونكە ئەوە دوينى كرا ئەمڕۆ ئازادتر و بەگرنگى زياتر يادەكە دەكريتەوە!
لە دووەم ساڵى يادى سەردەشت لەگەڵ هاوريانم مامۆستا بەهزاد. مامۆستا ديار. هەژار ئەنوەر. كامەران محەمەد. ئاراڵ كاكل. عيسا خدر. هەستاين بە دروستكردنى گروپيك بۆ پرسە ئازادييەكان. پاشان، ريكخراوى زار “بۆ بەرگرى لە ئازادييەكان”مان دامەزراند كارى ئەم ريكخراوە وەك هەوڵيك بوو بۆ رووبەڕووبونەوەى ئەو پيشيلكاريانەى دەرحەق بە رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدران، هەڵبەت جياوازيمان نەكردوە لە نيوان رۆژنامەنووسان. بيگومان خەڵكى تريش هەبوون لە ئاست پيشيلكارى و يادى سەردەشتيش هەڵويستيان هەبووە.  شايەنى ريزن. بەڵام كارى “ريكخراوى زار” كاردانەوى زياترى ناوخۆى و دەرەوەى لێ كەوتەوە، سەرەڕاى ئەو ريگرى و بوختان و ناوزڕاندنانەى.
پياوانى دەسەڵات لە هەولير بەرامبەرمان كرديان، دەيانويست ناشرين و لەكەدارمان بكەن، بەڵام هەوڵەكانيان شكستيان هينا ئيمەش وەك ريكخراوى زار بەردەوام بووين لەكارى خۆمان، هيچ كات چۆكمان بۆ قسەو بوختانەكانى حزب دانەنواند چونكە ئيمە لەسەر حەق بووين. هەموو كارەكانمان بە لێبوردەيى و خۆبەخشى بوو ئەگينا هيچ دەستكەوتيكى مادى و ئابووريمان نەبوو لەو كارانەى دەيكەين.
چەند ساڵيك يادى رووداوى تيرۆركردنى سەردەشتمان لە شارى هەولير كردەوە. لە بەردەم كۆليژى ئادابى زانكۆى سەلاحەدين لە هەولير ئەم يادكردنەوانە لەبەردەم كۆليژى ئاداب پەياميكى گرنگ بوو بۆ دەسەڵات كە هەموو ساڵيك بە پارتيمان دەگوت “كەيسى سەردەشت بەكراوەى دەمينيتەوە، تا ئەوكاتەى بكوژەكان دادگايى دەكرين”.
وا ئەم ساڵيش خۆشبەختانه ريكخراوى زار له شوينى رووداوى رفاندنى سەردەشت عوسمان لە هەولير يادى رووداوەكە دەكاتەوه ئەمەش دليلى ئەوەيه زار وەك سالانى تر به حكومرانى هەولير دەڵى  “كەيسى سەردەشت هيشتا بە كراوەى ماوەتەوه”.
خاڵی كۆتایی و سەرەتاى ئەم سه‌ركه‌وتنه پةیوەسته به خيزانى سه‌رده‌شت عوسمان. بيگومان ئەوان خۆراگر نةبوونايه ئەمرۆ نه‌ده‌هاته كايه‌وه‌!

Shwan.sdiq88@gmail.com

Leave A Reply

Your email address will not be published.