سەرۆ دەستت گەیشت بەئازادی !

2016-londonسەردەشت گیان سڵاو
پێم بڵێ بەهەشت چی لێێە؟
ئیسکان و سەرای ئازادی ؟
ئەی قەڵا و پارکی شانەدەر؟
ئەی نەرمە پیاسەی ئێواران ؟
چاوداگرتن
دەست بە سەروقژدا هێنان
خۆگۆڕین و چوون بۆ بازاڕ؟
کەمین دادەنێیت بۆ کچان ؟
ڕاویان دەکەیت ؟
هیچیان دڵیاندێت لە دەستی سپیت هەڵبێن؟
نامەی دڵداری دەنووسی بەدزی حۆرییەکانەوە؟
دەستی کچێکی چاوجوانی شۆخ و شەنگ دەگریت و بڕۆیت ؟
ئەی شەڕ لەگەڵ خودا دەکەیت؟
لەوێش و داوای کچەکانی خودا دەکەیت؟
تۆ پێم بڵێ لەوێش ماف هەر ئەم مافە بێفەڕەیە
ئەی ئازادی؟ ئازادی دەڵێم ئازادی!!
دەستت گەیشت بە ئازادی ؟!

 

 

هێمن رەئوف

Leave A Reply

Your email address will not be published.