شەشەمین ساڵیادی تێرۆری سەردەشت عوسمان لەلەندەن بەڕێوەچوو

london2016ئێوارەی رۆژی ێنج شەممە ڕێکەوتی( ٥/٥/٢٠١٦ )لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا مەراسیمی رێزلێنانی شەشەمین ساڵیادی تێرۆری رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بە رێوەچوو.

دەستپێکی پرۆگرامەکە رێبوار حامید بەخێراهانتی ئامادەبوانی کرد وگرنگی بەردەوامی ئەم یادکردنەوەیە و ئەجندای پرۆگرامەکەی خستەروو پاشان فلیمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر ژیان و چۆنییەتی رفاندن و تێرۆکردنی سەردەشت عوسمان بۆ ئامادەبوان پیشاندرا ، دوابەدوای ئەمە پەیامی خانەوادەی سەردەشت عوسمان لەلایەن بەشدار عوسمانی برایەوە لە پەیامێکی ڤیدێویدا پەخشکرا. پاشان لە پەناڵێکی گفتوگۆدا دەشتی جەمال چەند تەوەرەیەک لەسەر تێرۆر و رۆلی یاسا لە کوردستان بەرەو ڕووی هەریەک لە گۆنا سەعید و کاوە بێسارانی و نزار خالید کرد و هەریەک لە قسەکەرەکان بیروبۆجوونی خۆی لەسەر بارودۆخەکە بۆ ئامادەبوان خستەروو.لەنەنجامی ئەم گفتوگۆیەدا ئامادەبوان بەشداربوون بە پرسیار و بۆچوون و پشتیوانی دەربرین لە داکۆکیکردن لە کەیسی سەردەشت عوسمان و سۆرانی خالە حەمە و کاوە گەرمیانی و هەموو کەیسەکانی تری تێرۆر و ناعەدالەتی لە کوردستان. لە کۆتایی یادەکەدا دەستەی ئامادەکاری ئەم یادە بانگەوازی دامەزراندنی ڕیکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکیکردن لە ئازادی و یەکسانی بۆ ئامادەبوون راگەیاند کە کارو چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت لە لێپرسینەوە و بەدواداچوونی تێرۆری سەردەشت عوسمان و هەموو پێشێلکارییەکانی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان.

yady sardasht16

marasimy london-20162016-londonlondon-2016marasim-londonlondon-yady sardasht2016

Leave A Reply

Your email address will not be published.