دەست لەکاری مافیایی هەڵگرن ..!

abas( راگەیاندنی رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لەئازادی ، سەبارەت بە رفاندن و ئەشکەنجەدانی عباس بریفکی لەدهۆک )

لەکردەوەیەکی مافیایدا رۆژی هەینی ٢٤-٧-٢٠١٥ عباس بریفکی چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی لەنێو شاری دهۆک لەلایەن چەند چەتەیەک بە رۆژی رووناک و لەماڵەکەی خۆی دەهێندرێتە دەرەوە و دەرفێندرێت ،دوای ئازار ئەشکەنجەیەکی دڕندانە و وەحشانە لەکەنارێکی شاری دهۆک فڕێدەدرێتەوە ، بەگوتەی عباس خۆی ( رفێنەران لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو پۆست و قسە و هەڵوێستانە لەگەڵ کردوە کە لە فەیسبوک دەیکات و دەینوسێت و پێشوتریش چەند جارێک بانگی دەزگا ئەمنیەکان کراوە لەسەر قسەکانی ..)

ئەم کردەوەیە و دەیان کردەوەی تر نیشانیدەدات ، ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێت ئۆزقاڵێک نزیکایەتی لەگەڵ حکومداری و دەسەڵاتی دامەزراوەیی نیە ،عەقڵی خێڵەکی و بنەماڵەی لەسەروی دادگا و یاسا و دەستور چاوی لێدەکرێت ، هەر کەسێک بەپێچەانەی عورف و عاداتی بنەماڵە و خێل رەفتار بکە دەبێت چاوەڕوانی هەمو جۆرە سزایەک بێت تا رادەی کوشتن و لەناوبردن . ئەوەی زیاتر جێگای نیگەرانیە هیچ دەسەڵات و دامودەزگایەک نیە خەلکی هانای بۆ بەرێت و حەق و مافەکانی لێوەرگرێتەوە ،حزب دەسەڵاتی هەمو دامەزراوەکانیتری پەک خستوە و دادگا و داواکاری گشتی و دەسەڵاتی قەزائی جگە لەشاردنەوە و پینەکردنی ئەو کردەوە نامرۆڤانە هیچ ئەرک و کارێکیتری لەئەستۆ نەگرتوە . لەکاتێکدا دەسەلاتداران سەری زمان و بنی زمانیان ئارامی و مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسیە و دەیانەوێت لەدنیای دەرەوە خۆیان وەکو دەسەڵاتێکی ئازاد و مۆدێرن و کۆمەڵگایەکی پڕلەئەمنیەت نیشان بدەن، لەکاتێکدا رۆژانە کرداری لەم شێوەیە دەبینین و دەبیستین و ئەنجامدەرانیشیان وەکو بەرزەکی بانان بۆی دەردەچن و ئاشکرا ناکرێن .

خەڵکی کوردستان بەدەست دەیان کێشەی ئابوری و کۆمەلایەتیەوە دەناڵێنن ، نەبونی و برسیەتی و بێکاری و بێ ئاوی و بێ کارەبای و بێ سوتەمەنی و چەندین ئەزمەیتریان بۆ خەڵک دورست کردوە ، دەسەڵاتدارانی کوردستان گەنجان و لاوانیان دەرگیرکردوە لەگەڵ دەیان ئەزمە و قەیران و کێشەی جۆراو جۆر ،سەرەتاترین ئازادییە تایبەتیەکان لەژێر پرسیاردان ، کەچی تەنانەت رەخنە و قسەش بۆ خەڵکەکەی ڕەوا نابینن و وەڵامی بچوکترین نارەزایەتی لە وەزعیەتە کارەساتبارەی کوردستان بە رفاندن و ئەشکەنجەدان وەڵام دەدەنەوە ، تازەترین نمونەیان رفاندن و ئەشکەنجەدانی عباس بریفکیە .

سەلامەتی گیانی عباس بریفکانی لەئەستۆی دەسەڵاتدارانی پارتیە و دەبێت بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە قێزەوەنە چەتەیی و مافیایانە ئاشکرا و دادگای بکات، بەو پێیەی تەواوی دامودەزگا ئەمنیەکانی ئەو دەڤەرە لەژێر دەسەڵاتی ئەو پارتەیە و ئەگەر مەبەستی بێت زۆر بەئاسانی و بەزوویی دەتوانێت بیان دۆزێتەوە و ئاشکرایان بکات .

ئێمە لەرێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لەئازادی ،وێڕای ئیدانە کردن و شەرمەزارکردنی رفاندن و ئەشکەنجەدانی عباس بریفکی ، هەمو هەوڵێکی خۆمان لە ناوەوە و دەرەوەت وڵات دەخەینەگەڕ تاکو ڕای گشتی و نێودەوڵەتی لەم جۆرە کارو کردەوەیە نامرۆڤانە ئاگاداربکەینەوە و دەسەڵاتدارانی کوردستان ناچار بکەین ئەگەر دەستیان نیە لەم جۆرە کردەوە وەحشیانە کە لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئەنجامدەدرێت با ئەنجامدەرانیان ئاشکرا بکەن و بیاندەنە دادگا .logorekxraw

 

رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆداکۆکی لەئازادی

٢٥-٧-٢٠١٥  

https://sardashtosman.com/ku

https://www.facebook.com/serdasht.osman

Leave A Reply

Your email address will not be published.