سەردەشت وەرە ..!

سەردەشت وەرە ..!

برینێکە بە ڕەچەڵەک دەچێتەوە سەر هەڵەبجە ،

ئازارێکە ڕێک وەکو ئەوەی سۆرانی مامە حەمە ،

تەپوتۆزی مەرگەساتێکی حەزینە وەک کۆستی کاوە گەرمیانی ،

حەیران .. حەیران .. لاوکم ڕۆ

سەردەشت عوسمان

***   ***

تۆ وەک کەسی تر نەڕۆشتی ،

‌دڵشکێن بوو ئەم ڕۆشتنە ‌بۆیە هیچ کەسێک وەکو تۆ لە مندا نامێنێتەوە

‌ئاخر سەیرە !

‌تۆ دەتزانی تفەنگێک دێتە دیدەنیت ، ‌دەتزانی دەبێ دەم بنێی بەدەمییەوە ،

‌دەتزانی ئەو چەندە تاڵە ،

‌چەندە ڕەقە ، ‌چەندە بێڕەحمە ئەوکاتەی کە دێتە گۆ.

‌ ‌سەیرە سەیر ! ‌من تێناگەم

‌لەم ئازایەتییە ناگەم

‌ئەم غیرەتە نایەتە ناو کەللەمەوە

‌ ‌سەردەشت تو ئاسمان وەرە

‌هەر هیچ نەبێ لە خەونێکا

‌فێرم بکە شارم خۆشتر بوێ لە خۆم

‌تێم گەیەنە چۆن فیشەک دەخورێتەوە

‌چۆن غیرەت دەخوێنرێتەوە

‌سڵنەکردنەوە لەکوێی ڕۆحمدایە؟

‌تێمگەیەنە

‌دەستم بگرە ‌نیشانم دە ‌چی بکەم ‌چی ‌چی ‌؟؟؟

2015-07-24
Sardasht Osman