سەردەشت سێبەری بەر هەتاوی کەلارە
بەمۆ ئیبراهیم -کەلار
دەریایەک لەلێوارەکانیدا
هەوای ئازادیمان
هەڵدەمژی
سێبەرێک بوو لەڕۆژی حەشراهەموومان پەنامان بۆ دەبرد
سۆرانێک بوو جەندرمەکانی حیزبی لە
شەوەسورەکانیان لەباوەگوڕ گوڕەوە
دەتەزاند
عەبدولخالق مەعروفێک بوو
مەلاکانی حیزب دەستیان نابووە بینەقاقای
بەکر عەلی بووو
ئەو پیاوەی عەداڵی
پەناگەیەک بوو بۆ هەژاران
کاوەیەک بووو
بەباوەش
لە هەولێرەوە ئازادی دەهێنایە گەرمەسێر
ئەحمەد موختار جافبووو
لەژێر چەقۆی جەنابی شێخ
جەمیل سائیب بوو
ئەو کاتەی وشەکانی مەلیکی سلێمانی قەڵسکرد
نالی و مەحوی بوو
سەبەت توو گوێزی دەبردە جەزیرەی بۆتان
تا مەم لەو سێوە ژەهراویە قوتاربکات
خانیەک بووو
ویستی مەمو زینێک بنوسێتەوە مەم نەمربێت
شەریف پاشابوو
ئەو وەختەی لەکۆمەڵەی گەلان
کەس گوێی لێنەگرتوو
بەدڵشکاوی لەجیاتی ئەوی بەشەقامەکانی پاریسدا بسوڕێتەوە
لە هەولێرا ڕفێنراو
لە پەنای گۆڕەکی حەزرەتی یونسدا شەهیدکرا
کوڕێک بوو
حەزی لەکچەکەی سەرۆک بوو
ئا تەنها ئەو وتارە پڕ فەنتازیایەی
بوو شەهیدی کرد
شێرکۆ بێکەس بوو
ئەو وەختەی گۆڕستانی چراکانی ئەخوێندەوە
بەختیار عەلی بو
لەکاتی نوسینی دواهەمین هەناری دونیادا
گۆرانی شیرین تەشی دەڕێسێی
فەتانەبو
ئەوکاتەی باران دەبارێت و لەپەنجەرەکەوە
سەیری تەنیای و بێ پەروای پەپولەیەک دەکەی
تەیموری تاقانەی ئەنفال بوو
لەبەردەم زوڵمی دەسەڵاتا
میقداد مەدحەت بەدرخان بوو
لە ژنێف و قاهیرە
ڕۆمانی سەدساڵی مارکیز بوو
پایزێک بوو گەڵاکانی دەلاواندەوە
سێبەرێک بوو لەبەردەم خۆرەتاوی بەتینی کەلارا
قەڵەمێک بوو
مرۆڤە قات و ڕیبات لەملەکانی ناو کۆشکی دەسەڵاتی
ترساند
ئازادیەک بوو
تاماوین قەرزارینی
سەردەشت