چارەنوسی بنەماڵەی بارزانی ، وەک چارەنوسی بکوژانی “ڤیکتۆر یارا” ئەبێت

چارەنوسی بنەماڵەی بارزانی ، وەک چارەنوسی بکوژانی “ڤیکتۆر یارا” ئەبێت

لاست ئەمین:

لەهەر جێگەیەکی ئەم دنیایە کەسێک هەڵوێستی هەبیت دژی ، ناداتپەروەریی و نایەکسانیی و مافیا و دیکتاتۆر و خائینەکان …ئەو کەسە سیمبولی منە .

هەرکاتێکیش خۆیان هەڕاج کرد یان چۆکیان دادا …! ئیتر پەتی سێدارە ئەخەنە ملیان و ئەرکی منیش تەنها شەق تێهەڵدانی کورسیەکەی ژێر پێیانە .

خەسرەوی گوڵ سورخی کاتێک جالادەکەی ئەیبات بۆ لە سێدارەدان

لێی ئەپرسێت : بیر لە مردن ناکەیتەوەو ناترسیت ؟ لە وەڵام گوڵ سورخی ئەڵیت ” کاتم نیە بیر لە مردن بکەمەوە . سەردەشت لە خیزانیکی هەژار ، ماڵێک گیرفان بەتاڵ ، بەڵام دەوڵەمەند لە ئەخلاق و ویژدان و لە جوانی لە خۆشەویستی لە هەلوێست . سەردەشت خویندکارێکی ڕەوشت بەرز خۆشەویست لە ناو هاوڕێکانیا ، نوسەرێکی ئازاو چاونەترس …. سەردەشت کورێک تەژی لە بوێری و ئازایەتی … نوسینەکانی ، سەردەشتی لە نوسەرێکەوە گواستەوە بۆ شۆڕشگێڕێک ، لە شارێک قەلەڕەشی سەر مزگەوتەکانیش تیرۆر ئەکران ، شارێک پڕ لە دەزگای جاسوسی و ئەمنی و میلیشیایی ، لەو شارەی کەم کەڵە پیاوە هەبوو ، لە ناو دلی ئەو هەموو زۆردارەیا بڵێت ” نا بۆ دەسەلاتی گەندەڵ نا بۆ ناداتپەروەری و نا بۆ نایەکسانی …” ئا لەو شارەیی هەزاران مرۆڤی بێ ڕەوشت خۆیان ناو نوس ئەکەن ببنە میلیشیاو جاسوس کڕنوش ئەبەن بۆ وینەی مەلا مستەفاو مەسعودو مەسرورو نێجیرو کوڕو برازاکانی…، ئا لەو شارەی جۆلەکەش بۆی نیە بێ پرسی دەزگا ئەمنی و سیخوڕیەکان هێلانە بکات ، سەردەشت لەوێ شۆڕشێکی بەرپا کرد هەموو ئەو وێنانەی نمایش کرابوون خستیە ژێر پێی . ئا لەو شارە سەردەشت بەڕێ کەوت بۆ سەر قەندیل و پڕ بە گەرویی هاواری کرد ” مەسعودو بنەماڵەکەی ،لەژێر پێلاوی منالانی شێخەڵلادان “. سەردەست فێری کردین هەموومان بە دەم پیکەنینەوە بەرەو رووی جەلادەکانمان ببینەوەو باوەش بە مەرگدا بکەین . چونکە هەموومان ئیرەیی بە ماڵئاوایەکەی سەردەشت ئەبەین . چەند شکۆمەندانە جێی هێشتین جەلادەکانیشی جەند سەرشۆڕن . ڤیکتۆر یارا ، هەروەک سەردەشت لە خیزانێکی زۆر فەقیر چاوی بە دنیا هەڵهێناوە لە ( Lonquén ) نزیک شاری ( Santiago) . باوکی هەر لە منداڵیەوە خوازیار بوو منالەکانی زوو گەورەبنو بیانخاتە بەر ئیش وەک لەوەی بخوێنن . لە تەمەنی 6 ساڵیا ( یارا ) لە زەوی کشتوکاڵی کاری ئەکرد. باوکی پارەی ئیشەکەی بەشی بژێوی خیزانەکەی نە ئەکرد ، دەستیدایە خواردنەوەو لە دوایدا سەری خۆی هەڵگرت ، ئەرکی هەموو منالەکان کەوتە سەر دایکیان بەلام دایکیان وەک باوکیان نەبوو ئەیویست منالەکانی بخوێنن . لە هەمان کات ڤیکتۆر دەستیدایە گیتار لیدانو بە گۆرانی کلاسیکی بەشداری ئاهەنگو بۆنەو یادەکانی ئەکرد . لەتەمەنی 15ساڵیدا دایکی مرد . ڤیکتۆری بە چیهێشت تا ژیانی خۆی دیاری بکات . لە خوێندن بەردەوام بوو تا ببێت بە ژمێریاری (محاسب) . دوایی وازی لەوە هێناو رووی کردە کەنیسە تا ببیت بە قەشە . پاش ماوەیەک زۆر لێی بێزار بوو، وازی هێناو بوبە سەرباز . دوای چەند سال گەرایەوە شارەکەی و دەستی دایەوە گیتارەکەی و دەستێکی ڕەنگینیشی هەبوو لە وێنە کیشان . لە (1968) یەکەم ئەلبومی دەرکرد . لە سەرەتای (70) ئیتر بڕیاریدا تەنها بچیتە ناو دنیای گۆرانی و موسیکەوە ، لەو ماوەیەدا تەواو بەشدار بوو لەو شۆڕشە هونەریەی کە بە (folk music) ناسرابوو ، کە زیاتر چەپەکانی چیلی پەرەیان پیئەداو سرودەکان زیاتر شۆڕشگێڕی بوون . لە باشترین گۆرانیەکانی ( نوێژ بکەن بۆ ئیشکەرەکان ) و ( من تۆم بیرە ئەماندا ) . لە ساڵی 1970 خۆبەخشانە پشتیوانی حیزبی (‌Popular Unity) کە بە سەرۆکایەتی ( Salvador Allende) بە خۆرایی بەشداری کۆنسیرتەکانی ئەکردو هانی خەلکی ئەدا پشتیوانی ئەو حیزبەو سەرۆکە بکەن ، لە ئانجامی هەڵبژاردنەکە ( Salvador Allende) حیزبەکەی سەرکەوتنیان بە دەست هێنا . 3 ساڵ دوایی لە بەرواری 11-09-1973 ، ڕاست ڕەوەکان بە پشتیوانی ئەمەریکاو سەربازەکانی چیلی کودەتایان کرد بە سەر ( Salvador Allende) حوکەتەکەیان روخاندو خۆشیان کوشت . لەو سالە( یارا) شان بە شانی هونەرەکەی مامۆستای زانکۆ بوو . لە ڕۆژی کودەتاکەدا (یارا) بەرەو زانکۆ ئەرۆیشتەوە ئەو زانکۆیەی ئەمڕۆ ناوی ( Universidad de Santiago), شەو لەگەڵ مامۆستاو خویندکارەکان خەوت ، ڕۆژی دواتر 12-9-1973 بەیانیەکەی (یارایان ) لەگەڵ هەزاران کەس راپێچی ( یاریگای چیلی ) کرد ئەو یاریگایەی لە 5-9-2003 ناویان لێنا ( Estadio Víctor Jara) . لە چەند سەعات و چەند ڕۆژدا چەندین کەس تەعزیبدرانو کوژران بە دەستی سەربازەکان . (یارە) جەندین رۆژ ، بە بەردەوامی لێیان ئەدا بە توندترین شیوە ئازاریان ئەدا هەموو پەنجەکانی دەستیان شکاندبوو چەند پەراسویەکیان شکاندبوو . هەندیک هاوڕێی سیاسی کە لە گەڵی گیرا بوون دوای بەربوون ئەگێڕنەوەو ئەڵێن : (یارا) لە زەویدا کەوتبوو هەموو گیانی لە خوینا بوو ، گیتارەکەی هەر پێ بوو بە پاڵکەوتنەوە کە دەموو دانەکانیشیان شکاندبوو ، پەنجەکانی شکابوون ، بە مەچەکی گیتارەکەی ئەژەن و هەندیک کۆپلەی لە گۆرانی ( ئێمە سەرەکەوین ئێمە سەر ئەکەوین ) بۆ ئەوتن . دوایی چەندین ڕۆژ بەردەوامی لێدانو تەعزیب لە 18-9-1973 ، بەر فیشەکی ئەدەن و زیاتر لە 40 فیشەکی پێوە ئەنێن ، تەرمەکەشی لە گەرەکێکی سەنتیاگۆ فڕێ ئەدەن . سەیری لێکچونەکانی سەردەشتی نەمر بکەن لەگەڵ (یارا ) ، سەردەشت خویندکاری زانکۆ ، ( یارا مامۆستای زانکۆ ) . سەردەشت نوسەر و وەرگێر و رۆژنامەنوس ، ( یارا نوسەری شاعیر و گۆرانی بێژو موسیک ژەن وینەکێش ) . سەردەشت چەپ بوو ، ( یارا چەپ بوو ) . سەردەشت لە سەر نوسینەکانی و هەلوێستی سیاسی ئەیڕفێنن ، ( یارا لە سەر گۆرانییە شۆڕشگێرەکانی و هەڵویستە سیاسیەکانی ). سەردەشت لە بەردەم زانکۆ ئەفڕێنن ، ( یارا لە ناو زانکۆ ئەیبەن ) . سەردەشت زۆر ئازار ئەدەن ، بەلام ملنادات دڵنیام ئەویش گۆرانی شۆڕشگێڕی وتووە لە سەرە مەرگداو بە دەم خەندەوە بەرەو رووی مەرگ بۆتەوە ، ( یارا بە مەچەکی گیتار لیئەداو لە دوا ساتەکانیا گۆرانی سەرکەوتن ئەچڕێت ) . سەردەشت دوای لیدان ناودەمی پر ئەکەن لە فیشەک چونکە لە زمانی ئەترسن ، ( یارا) پەنجەکانی ئەشكێنن لەگەل ناودەمی ،دوایی هێند لێی توڕەن شوێنێک لە جەستەی نامینێت گولە ڕێژی نەکەن ) . سەردەشت لە شەقامێک لە موسڵ فڕێی ئەدەن ، ( یارا لە شەقامێک لە سانتیاگۆ ) . بکوژەکانی سەردەشت تا ئێستا نەگیراوون حوکمی ووڵات ئەکەن ، ( بکوژەکانی یارا دوای 25 سال سەرلەنوێ کەیسەکەیان کردەوەو تا ئیستا بە دەیان جەناراڵ و سەرباز گیراوون یەک بە یەک دەبرێنە بەردەم دادگا ، تەنانەت ئەو ئەفسەرانەشیان دۆزیەوە کە یەکەم فیشەکی بە (یارا) وە ناوە . سەردەشت سیمبولی مرۆڤایەتیە ، ڤیکتۆر پیاوێکی جیهانی زۆر مەزنە . ئەگەر پارتی و بنەماڵەی مەسعودو دارو دەستەکەیان پێیان وایە ئاوا بە ئاسانی ئەتوانن ئەم تاوانە لە بیر خەڵکی کوردستان بەرنەوە ئەوە زۆر بە هەڵە داچوون ، ڕۆژێک دادێت هەروەک بکوژانی (یارا) ، یەک بەیەک ڕاپێچی دادگا ئەکرێن و بە سزای خۆیان ئەگەن ، دڵنیاشم لەوەی هێندە تاوانتان کردووە ڕەنگە شانسی چوونە بەر دەمی دادگاتان نەبێت ،نەک بە گیانی خۆتان ئەبێت باجەکەی بدەن ، بەڵکو هەروەک ئیمپراتۆری گەورەی ڕوسیا ( Nicholas II) خۆتان و ماڵو مناڵتان بە دەستی گەل پارچە پارچە بکرێن باجی تاوانی ئەم هەموو خیانەت و تیرۆرو فەسادیە بەن .

05-04-2013

2015-07-22
Sardasht Osman