با هەموومان قەڵەمەکەی سەردەشت هەڵبگرین

رۆژ عەزیز:

roj aziz
خوێندکارو رۆژنامەنوس ‘ سەردەشت عوسمان’ لە شاری هەولێرو لەبەردەم زانکۆی سەلاحەدیندا چەند چەکدارێک بەعس ئاسا سەردەشتیان بەبەرچاوی پۆلیسەکانی ئەم شارە سەردەشتیان رفاندو دوای چەند رۆژێکیش لە شاری موسڵ تەرمەکەیان فرێ دا، ئیتر لەو رۆژەوە سەردەشت عوسمان کەیسەکەی بۆتە بەردێکی گەورە بەسەر دڵی سەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان وحیزبەکەیەوە ، سەرانی پارتی وئەحزابی حاکم لە کوردستان بە ئاسانی بکوژانی خۆیان و نەیارانی خۆیان دەدۆزنەوە ئەگەر موخالفی خۆیان بن ، بەڵام ٤ساڵە ئەم کەیسە ماوە بکوژانی راستەقینە دەسگیر نەکراون و پارتیش بەردەوام خەریکی سیناریۆ دارشتن بووە ، کەسێکیان دەسگیر کردوە کە هیچ پەیوەندیەکی بە تیرۆری سەردەشتەوە نیە هەر جارەو قسەیەک دەکات ، تەنانەت سیناریۆ داڕێژەرانی ئەم تاوانەش بروایان بەم سیناریۆ گاڵتەجاریە نیە .
پارتیش بەم کردەوانەی ئەوەندەی تر سەلماندی کە ئەم کردەوەیە دەستی خۆیەتی وهەر خۆی ئەم تاوانەی ئەنجامدا ، لەبەر ئەوەی تاوەکو بکوژانی راستەقینە دەسگیر نەکراون و نەدراونەتە دادگا و بەڵکو خەریکی سیناریۆ داڕشتنە .
وە تەنهاش هۆکاری تیرۆری سەردەشت عوسمان ئەوە بوو رۆژنامەنوسێکی ئازاو چاونەترس بوو باکی بە مردن نەبوو ،ئەو قەڵەمەکەی لە پێناو ئازادی وبەختەوەری بۆ خەڵکی ئەم کۆمەڵگایە بوو ، سەردەشت لەدژی ناعەدالەتی و هەژاری و گەندەڵی ماندونەناسانە دەینوسی ، بەڵام سەرانی پارتی ئەمەیان پێ قبوڵ نەکراو سەرەنجام تیرۆریان کرد .
سەردەشت عوسمان تەنها لەسەر نوسینێک تیرۆر کرا سەرانی پارتی وایان دەزانی لە قیبلەگای بزوتنەوەکەیان دراوە ، ئەوان هێندە حیزبێکی دواکەوتو کۆنەپەرست بوون ، حیزبەکەیان لەدەوری خێڵ عەشیرەتی دەسورێتەوە بۆیە ئەم رەخنەی سەردەشتیان پێ کوفر بوو ، بۆیە تیرۆریان کرد نەیانتوانی لەدادگا لەسەر ئەو نوسینەی هیچ بکەن و قەلەمبەدەستانی پارتیش جورئەتی ئەوەیان نەبوو جوابی نوسینەکەی بدەنەوە کە بەسەدان نوسەری گوێ لە مستی خۆیانیان هەیە .
لە کوردستانی عێراق بەتەنها رۆژنامەس سەردەشت عوسمان تیرۆر نەکراوە ، لەپێش سەردەشت عەبدولستار شەریف و سۆرانی مامە حەمەش تیرۆر کرا و نوسەران ورەخنەگران هەمیشە بەرهەرەشەی کوشتن بونەتەوە لەلایەن ئەحزابی دەسەلاتداری کوردی وهێزە ئیسلامیەکانەوە لەم نێوەشدا کەسانی نوسەرو رەخنەگری تریش لە چەشنی فەرهاد فەرەجیش تیرۆ کراون . (رێبین هەردی )و’ ئاسۆس هەردیش’ بەر ئەم پەلامارەی ئەم دوو حیزبە دراون و بەر ئازارو ئەشکەنجە دراون بریندار کراون . هەر بەمەشەوە نەوەستاون دیسان کاوە گەرمیانیان لەبەردەم ماڵەکەی خۆی ولەبەردەم دایکیش خەڵتانی خوێن کرد بەداخەوە تاوەکو ئێستاش بکوژانی راستەقینە لەلایەن دادگاوە لێپێچینەوەیان لەگەڵ نەکراوە نەگیراون لەکاتیکدا یەک کەس دەسگیر کراوە بەڵام تیرۆری کاوە گەرمیانی چەند کەس بوون نەک یەک کەس .
هەموو ئەم تاوان وتیرۆر بەرامبەر بە نوسەران ورۆژنامەنوسان کراون بەڵام رۆژ بەرۆژ قەڵەمەکان ئازاو ئازاتر دەبن چاونەترس تر دەبن ورەخنەگران ونوسەرانێکی زۆر ئێستا لە رێبازی سەردەشتەکان و سۆرانەکان عەبدولستارەکان وکاوە گەرمیانیەکان لا نادەن وئەو رێبازەیان گرتۆتە بەرو بەردەوام بوون و قەڵەمەکانی ئەم ئازیزانەیان هەڵگرتووە درێژە پێدەری رێبازەکەیانن.
سەردەشتەکان رۆیشتن سۆران وعەبدولستارو کاوەکان رۆیشتن لەنێوماندا نەماون بەڵام درێژە پێدەری رێبازەکەیان بەردەوامن و قەلەمەکەیان ئازاتر بووە چونکە هەموو ئەمانە لە پێناو ئازادی وبەختەوەری بۆ ئینسان تێدەکۆشان ولەدژی گەندەڵی مافیای قەڵەمیان هەڵگرتبوو بۆیە هەموومان درێژە پێدەری ئەو خەبات ورێبازەی ئەوانین .
دەی وەرن با لەم یادەدا چیتر رێگە نەدەین سەردەشتێکی تر کاوەیەکی تر تیرۆر بکرێت وئەم رۆژە بکەینە رۆژی نارەزایەتی بەرین لەدژی دەسەڵاتی ئەحزابی ناسیونالیستی کوردی و دەسەڵاتەکەی کە تاوەکو ئێستا بکوژانی ئەم رۆژنامەنوسانەی دەسگیرو دادگای نەکردوە ، با لەم رۆژەدا رێگە نەدەین لەدوای کاوەیەکی تریش سەرەی یەکێکی ترمان بێت ، با ئەم یادە بکەینە نارەزایەتیەکی گەورە لەبەرامبەر دەسەڵاتی پارتی ویەخەی ئەم حیزبە بگرین تا بکوژانی سەردەشت سزا بدەن کە لە ژێر سایەی دەسەلاتی ئەواندا تیرۆرکراوە ، ئەگەر فشارەکان گەورەو بەهێز نەکەین ئەم دەسەڵاتە هەرگیز ئامادە نیە بکوژانی سەردەشت بەسزا بگەیەنێت . من هیچ گومانم نیە ئەگەر فشار نەخرێتە سەرپارتی هیچ کات ئامادە نیە بکوژان رادەستی دادگا بکات چونکە هەموو بۆچونەکان ئەوە دەسەلمێنن کە خودی پارتی تیرۆری سەردەشت عوسمانی ئەنجام دابێت .
ئەگەر لە یادی سەردەشتدا نارەزایەتیەکانمان فراوان نەکەین وئەو رۆژە نەکەینە رۆژی نارەزایەتی گەورە و ئەم حیزبانەی کوردایەتی ریسوا نەکەین ئەوە مەسەلەی تیرۆری کاوە گەرمیانیش وەک سەردەشتەکانی لێ دێت ، تیرۆری کاوە گەرمیانیش بەرپرسیارێتی گەورە کەوتۆتە سەر شانی یەکێتی ئەگەر بکوژانی نەدۆزرێنەوە ئەوە چۆن سەردەشت عوسمان تیرۆرەکەی بۆتە گومانیک لەسەر پارتی ئەمەی کاوەش بۆتە گومان لەسەر یەکێتی چونکە هەنگاوی جدی نەناوە بۆ دۆزینەوەی بکوژانی کاوە گەرمیانی .
ئەوەی من ئەم ماوەیە بەدی دەکەم لەنێوان ململانێکانی بزوتنەوەی گۆران و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ، رۆژنامەنوسان زیاتر هەرەشەیان لێ دەکرێت ، وە سایتە ئەلکترۆنیەکانیش زیاتر کەوتونەتە بەر هێرشی هاککەرەکان هەر جەند رۆژ پێش ئێستا سایتی’ ئاوێنە ‘ کەوتە بەر هێرشی هاککەرەکان وئەو سایتە هاک کرا ، ئەم کردەوانەش بەشێکە لە هێرش بۆ سەرئازادی و رەوشی رۆژنامەگەری لە کوردستان ، ئەگەر بەر بەم هێرش وپەلامار وتیرۆرە نەگرین ئەوە هەمومان بەر لافاوی ئەم هێرشە دەکەوین .
ئێستا دەسەڵاتی کوردی بە تیرۆری سەردەشت وسۆران عەبدولستارو کاوە گەرمیانیەکان نەیتوانی دەنگی ئازادی و ئازادیخوازی ورۆژنامەگەری کپ بکات ، دەستی بردوە بۆ هاککردن لەم کارەشیاندا سەرکەوتونابن وناتوانن دەنگی ئازادیخوازی وپێشکەوتنخوازی ورەوشی رۆژنامەگەری کپ بکەن بەڵکو ئەوەندەی تر قەڵەمەکان ئازاو ئازا تر دەکەن ، با لەم یادەدا بەدەیان قەڵەمی وەک سەردەشت عوسمان بهێنینە مەیدان و قەلەمەکەی سەردەشت هەڵبگرین و کۆڵ نەدەین لەو رێبازەی ئەو ئازیزا هەڵی گرتووە ..
مردن وشەرمەزاری بۆ بکوژانی سەردەشت عوسمان .
5/5/2014

Leave A Reply

Your email address will not be published.