له يادى شه‌هيدكردنى سه‌رده‌شت عوسمان… په‌يامێك بۆ هاوپيشه‌كانم
يادكردنه‌وه‌ى تۆ, جگه له به‌رده‌واميدان و نوێكردنه‌وه‌ى به‌ڵێن كه به‌ڵێنى خيانه‌ت نه‌كردنه له‌و قه‌ڵه‌مه‌ى هه‌ڵمانگرتووه, دووباره به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگه‌ى تۆ له‌م شاره هه‌ڵتبڕى و, درێژه پێدانى ئه‌و ده‌نگه‌و به‌رده‌واميدان پێى, هيچى ديكه نيه!
ياكردنه‌وه‌ى تۆ, به‌ماناى نه‌فره‌تكردنه له بكوژانى تۆ, نه‌فره‌تكردنه له به‌لاڕێدا بردنى كه‌يسى شه‌هيدكردنى تۆ, جه‌ختكردنه‌وه‌يه له به‌سزا گه‌ياندنى بكوژانى تۆ.
سه‌رده‌شت عوسمانى خوێندكارى زانكۆ…
سه‌رده‌شت عوسمانى رۆژنامه‌نووس..
چه‌ند كاتژمێرێك تێپه‌ڕيوه به‌سه‌ر رفاندنى تۆ له به‌رده‌م كۆليژ, چه‌ند كاتژمێرێك ماوه بگه‌ين به‌و چركه ساته‌ى كه چوار ساڵ پێش ئێستا ده‌سته‌ڕه‌ش و ده‌مامك به‌سه‌ره‌كان تۆيان تێدا شه‌هيد كرد..
سه‌رده‌شتى رۆژنامه‌نووس…
پێش شه‌هيدكردنت, هيچ كات تۆم نه‌ناسيوه‌و هاوڕێى تۆ نه‌بووم, به‌ڵام سێ ساڵ پێش شه‌هيدكردنت, له‌گه‌ڵ به‌شدارى برات, كارى راگه‌ياندن ئاشناى يه‌كترى كردين و تائێستاش به‌خۆشحاڵييه‌وه هاوڕێين, بۆيه ده‌توانم له خوێندنه‌وه‌م بۆ به‌شدار, كه‌مێك له‌تۆش تێبگه‌م!
دواى چوارساڵ به‌سه‌ر شه‌هيدكردنت, كه‌ئه‌و ده‌م و ئێستاش وه‌ك ئێستا تامه‌زۆرى نووسينم نه‌بووه له‌سه‌ر تۆ‌و شه‌هيدكردنت, نه‌بادا وه‌ك كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌مى ديكه كه‌هه‌ميشه چاويان له ده‌رفه‌ته بۆ خۆ ده‌رخستن له‌پاڵ شه‌هيدانى قه‌ڵه‌م و بووه به وێردى سه‌ر زوبانيان..
به‌ڵام ئه‌مرۆ, هێزێك له دڵه‌وه من ده‌نوسێته‌وه, وا هه‌ستده‌كه‌م رێك له‌به‌رانبه‌ر تۆم و قسه‌ت بۆ ده‌كه‌م… ده‌مه‌وێت پێت بڵێم به‌پێى توانا به‌شدارى هه‌موو ئه‌و چالاكيانه‌م كردووه بۆ تۆ كراون و دژ به بكوژانى تۆ كراون, ده‌نگم له‌پاڵ ده‌نگى ئه‌وانى ديكه هه‌لبڕيوه كه به‌شێك ده‌نگيان له ويژدانه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتبوو, به‌شێكى ديكه‌ش به‌ماكياژ دايانپۆشى بوو, ئيتر به وێنه‌و ياد نيه, به‌رز را‌گرتن و يادكردنه‌وه‌ى شه‌هيدكردنى تۆ‌و سۆرانى مامه حه‌مه‌و كاوه گه‌رميانى و عه‌بدولستارو ئه‌وانى ديكه.. به‌ڵكو گرنگتر له يادكردنه‌وه, نه‌فرۆشتنى ويژدان و قه‌ڵه‌مه, خيانه‌ت نه‌كردنه له ئه‌خلاقى پيشه‌يى رۆژنامه‌نووسى و, درێژه دانه به گه‌ياندنى زانيارى و به‌دواداچوونى رۆژنامه‌وانى بێلايه‌نى له‌سه‌ر هه‌موو پيته‌كان, كه هه‌ميشه لاى من بێلايه‌نى خۆ ديتنه‌وه‌يه له به‌ره‌ى هاوڵاتيان و هانيشتمانيان..
وا ئه‌مجاره‌ش يادى شه‌هيدكردنى تۆ ده‌كرێته‌وه, بكوژانيشت نه‌فره‌ت لێده‌كرێن, وه‌لێ ئه‌سه‌ف.. وه‌ك ساڵانى رابردوو به‌شێك له‌وانه‌ى يادت ده‌كه‌نه‌وه, ده‌مامكدارن… به‌شێكيشيان ئێواره‌كه‌ى ده‌بنه ده‌مڕاستى رۆژنامه‌نووسان قسه‌ى زل زل ده‌كه‌ن, نان و ئاوێك به خوێنى تۆ‌و سۆران و كاوه ده‌خۆن… به‌شێكيش ده‌يكه‌ن به قومارى سياسي و لافى پێ لێده‌ده‌ن و زوڕنا ده‌ژه‌نێ بۆ ديموكراسييه ده‌مامكداره‌كه‌ى…
به‌ڵام هێشتا دڵخۆشم كه ده‌نگى ئه‌وانه‌ى به ويژدان و بێ هيچ به‌رژه‌وه‌ندييه‌ك ساڵانه يادت ده‌كه‌نه‌وه, چ ئه‌وانه‌ى هاوڕێت بوون له ژياندا, چ ئه‌وانه‌ى هاوڕاى قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت بوون, ده‌نگيان له هه‌موويان بێگه‌رد تر‌و به‌رزتره.
هه‌زاران سڵاو له رێبازى قه‌ڵه‌م و ئازادى
هه‌زاران سڵاو له سه‌رده‌شت عوسمان-ى رۆژنامه‌نووس و خوێندكار
هه‌زاران سڵاو له سۆرانى مامه حه‌مه
هه‌زاران سڵاو له كاوه گه‌رميانى و ئه‌وانى ديكه..
سەرچاوە: پەیجی نوسەر