چوار ساڵ بەسەر تیرۆری سەردەشت عوسمان تێپەڕی

4salyadئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی  سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر ژمارەیەك رۆژنامەنوس‌و چالاكوان بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس، سەردەشت عوسمان گردبونەوەیەكیان ئەنجامداو داوای یەكلایكردنەوەی كەیسەكەی دەكەن.
هێمن مامەند، هەولێر: له‌چواره‌م ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم  له‌شاری‌ هه‌ولێر رێكخراوی‌ زار بۆ به‌رگریی‌ له‌ماف و ئازادیه‌كان و چالاكوانان‌و رۆژنامەنوسان لەبەردەم سەرۆكایەتی هەرێم خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا .
لەو گردبونەوەیەدا بەیاننامەیەك خوێندرایەوەو تیایدا ئیدانەی كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسە كراو تیایدا هاتووە “هەمیشە دۆسیەی سەردەشت عوسمان بەجێگری دەمێنێتەوە، مایەی سەڕسوڕمانە سەرۆكی هەرێم، داوای گواستنەوەی دۆسیەی رۆژنامەنوسی تیرۆكراو كاوە گرەمیانی بۆ دادگای هەولێر دەكات، لەكاتێكدا دۆسیەی سەردەشت عوسمان ماوەی چوار ساڵە بەنادیاری ماوەتەوە. ئێمە پێمانوایە دۆسیەی كاوە گەرمیانش بەدەردی دۆسیەی سەردەشت عوسمان دەچێت”.
بەشدار عوسمان برای سەردەشت عوسمان بەئاوێنەنیوزی رایگەیاند، براكەی لەسەر قەڵەمەكەی‌و ئازادی كوژرا، لەسەر بنەماڵەی خێڵەكی تیرۆركراوە هەمیشە دۆسیەكە بەزووی دەمێنێتەوە‌و وتیشی”دادگای هەولێر لەتیرۆكردنی سەردەشت عوسمان بێ لایەن نەبووە، چۆن سەردەشت عوسمانیان تیرۆكردەوە”
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو كەسەرۆكی هەرێم موزایەدەی سیاسی دەكات، لەكاتێكدا ماوەی چوار ساڵە بكوژانی براكەی ئاشكرا ناكرێن، بەڵام داوای گواستنەوەی دۆسیەی دۆسیەی شەهید كاوە دەكەن بۆ هەولێر.
هەروەها باوكی سەردەشت عوسمان رایگەیاند كە داوای لەنەوەكانی كردووە كە بۆ هەمیشە دۆسیەكەی تیرۆكردنی كوڕەكەی بەزیندوی بهێڵدرێتەوە‌و وتی “راستە ئێستا ئێمە دەسەڵاتمان نیە داوای حەقی كوڕەكەمان بكەینەوە بەڵام رۆژێك دێت دەسەڵاتمان دەبێت‌و لەدادگایەكی عادیلانە داوای ماف‌و حەقی خۆمان بكەینەوە”.
رۆژی‌ 5/5/2010 سەردەشت عوسمان خوێندكار‌و رۆژنامەنوس له‌به‌رده‌م كۆلیژی‌ ئاداب له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ رفێندراو  دواتر ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ موسڵ دۆزرایه‌وه‌و دۆسیەكەی لەدادگای هەولێر بەنادیاری ماوەتەوە.
ئەمڕۆ لەبەردەم باڵەخانەی  سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەشاری هەولێر ژمارەیەك رۆژنامەنوس‌و چالاكوان بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس، سەردەشت عوسمان گردبونەوەیەكیان ئەنجامداو داوای یەكلایكردنەوەی كەیسەكەی دەكەن.
هێمن مامەند، هەولێر: له‌چواره‌م ساڵیادی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌به‌رده‌م دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم  له‌شاری‌ هه‌ولێر رێكخراوی‌ زار بۆ به‌رگریی‌ له‌ماف و ئازادیه‌كان و چالاكوانان‌و رۆژنامەنوسان لەبەردەم سەرۆكایەتی هەرێم خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا .
لەو گردبونەوەیەدا بەیاننامەیەك خوێندرایەوەو تیایدا ئیدانەی كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسە كراو تیایدا هاتووە “هەمیشە دۆسیەی سەردەشت عوسمان بەجێگری دەمێنێتەوە، مایەی سەڕسوڕمانە سەرۆكی هەرێم، داوای گواستنەوەی دۆسیەی رۆژنامەنوسی تیرۆكراو كاوە گرەمیانی بۆ دادگای هەولێر دەكات، لەكاتێكدا دۆسیەی سەردەشت عوسمان ماوەی چوار ساڵە بەنادیاری ماوەتەوە. ئێمە پێمانوایە دۆسیەی كاوە گەرمیانش بەدەردی دۆسیەی سەردەشت عوسمان دەچێت”.
بەشدار عوسمان برای سەردەشت عوسمان بەئاوێنەنیوزی رایگەیاند، براكەی لەسەر قەڵەمەكەی‌و ئازادی كوژرا، لەسەر بنەماڵەی خێڵەكی تیرۆركراوە هەمیشە دۆسیەكە بەزووی دەمێنێتەوە‌و وتیشی”دادگای هەولێر لەتیرۆكردنی سەردەشت عوسمان بێ لایەن نەبووە، چۆن سەردەشت عوسمانیان تیرۆكردەوە”
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو كەسەرۆكی هەرێم موزایەدەی سیاسی دەكات، لەكاتێكدا ماوەی چوار ساڵە بكوژانی براكەی ئاشكرا ناكرێن، بەڵام داوای گواستنەوەی دۆسیەی دۆسیەی شەهید كاوە دەكەن بۆ هەولێر.
هەروەها باوكی سەردەشت عوسمان رایگەیاند كە داوای لەنەوەكانی كردووە كە بۆ هەمیشە دۆسیەكەی تیرۆكردنی كوڕەكەی بەزیندوی بهێڵدرێتەوە‌و وتی “راستە ئێستا ئێمە دەسەڵاتمان نیە داوای حەقی كوڕەكەمان بكەینەوە بەڵام رۆژێك دێت دەسەڵاتمان دەبێت‌و لەدادگایەكی عادیلانە داوای ماف‌و حەقی خۆمان بكەینەوە”.
رۆژی‌ 5/5/2010 سەردەشت عوسمان خوێندكار‌و رۆژنامەنوس له‌به‌رده‌م كۆلیژی‌ ئاداب له‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ رفێندراو  دواتر ته‌رمه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ موسڵ دۆزرایه‌وه‌و دۆسیەكەی لەدادگای هەولێر بەنادیاری ماوەتەوە.

سەرچاوە: سایتی ئاوێنە

Leave A Reply

Your email address will not be published.