پەیامی( سەردەشت )ێکی تر ..

zryan arkanدوابه دوای تیرۆركردنی رۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان ،ئیتر دەسه ڵاتدارانی ئیماراتی زه رد لێی پاڵكه وتن، به جۆرێك ره نگه ئەو شەوه شەڕابی سوریشیان هەڵدابێت و قا قای ئەوەیان وتبێت، ئیتر ئێمه كەوشەنی ژێر ركێفی خۆمان پاكرده وه له ده ست تابورەكانی پێنجەم ! چونكه هەمیشەله فەرهەنگی پارتی هەموو ئەو مرۆڤانەی لەبەرەی ئەو نەبون و چەپڵەیان بۆ قسەکانی سەرۆک لێنەداوە ، وەکو دوژمن و تێکدەر و خائین وێنا کراون و بێبەشی نەكردون له تۆمەت خستنه پاڵ وسیخوری وڵاتانی بێگانه ! ئیتر کوشتن و لەناوبردنی حەڵاڵ کراوە ! هەڵبەته لەم تۆمه تباركردن وپۆلێنكردنه رۆژنامەنوسانی ئازا و ئازاد  پشكی شێریان بەركەوتوه،تەنانەت کار گەیشتۆتە ئەوەی بێ شەرمانە و بەئاشکرا لەنێوجەرگەی شار و بەبەرچاوی خەڵک بیانرفێنن و تیرۆریان بکەن و دواتریش زۆر بێ شەرمانەتر و ترسنۆکانەتر تۆمەتیان بۆ دورست بکەن ، ئاخر ئەم کار و کردەوەیە تەنها لە کردەوەی حزب و دەسەڵاتە دکتاتۆرەکان جێگای دەبێتەوە ، پارتی لە تیرۆری شەهید سەردەشت رێک کۆپی دەسەلاتی بەعسی لەهەولێر چەند بارەکردەوە .

 هەر ئەو شەوەی هه واڵی تیرۆركردنی سەردەشت بڵاوبۆوە ،لەگەڵ ئەوەی ویژدانی هەمو ئینسانێکی هەژاند و پرسە خۆی کردە هەمو ماڵێک و دایکەکان رەشیان پۆشی، هەمو کچ و کوڕێکی گەنج هەستیکرد برایەکی لەدەستداوە ، بەڵام کۆمەڵێک کەسی کاڵفام و کۆیلە پێداگریان لەسەر ئەوە دەکرد کە تۆمەتبارە و تاوانی کردوە و دەبوایە لەناوببرێت و ئەو جۆرە مرۆڤانە مەترسین ..!
من لێرەوه ئەوەیان پێڕادەگەیەنم كه شەهید سەردەشت عوسمان سیمبولی ئازادییه له م وڵاته دا، به تایبەتیش له سنوری ژێر دەسەڵاتی پارتی و هه ولێری پایتەختدا،ئەوپایتەختەی كه هێنده ئازادییەکانیان بەرتەسكردۆتەوه جێگەی پەیكەرێكی شەهید سەردەشتی تیانەبێتەوه ! بەڵام بێ سوودە پەیکەر و وێنەی سەردەشت لەنێو دڵ و دەرونی هەمو خەڵکی کوردستان ،ئەم هەرێمه و ئه م پایتەخته خاكی هه موو سەردەشتەكانە و پەیامی سەردەشت پەیامی گەنجان و لاوانە .

بۆیه لێرەوه دووپاتی دەكەمەوه كه چیتر بێ دەنگ نابین لەئاست ئەو هەموو ناعەدالەتی و شوێن بزركردن وكوشتن وتیرۆركردنی خه ڵكی بێتاوان و له ناوبردنی هاونیشتیمانیانی ئه م وڵاته،ئەمه پەیمانێكە من جارێكیتر له گه ڵ شه هید سه رده شتی نوێ ئەكەمەوە، وەك یەكێك لەو سەدان و هەزاران سەردەشتانەی كه بریاریان داوه و نەخشه رێگای سەردەشتی شه هید ئەكەن بە نەخشەرێگای سەرەكی و راستەقینەی خۆیان له ئیماراتی زەرد و کوردستانی تەژی لە زوڵم و ستەم .

زریان ئه ركان/هه ریر

Leave A Reply

Your email address will not be published.