بۆ یادی سەردەشتی نەمر!

عوسمان ڕەحمانی:

Serdasht-ناوت و یادت و رێگات بەرز و بەڕیزە سەردەشتی ئازیز!

ترسنۆک حەزی لە دەسەڵاتە
پیسکە حەزی لە سامانە
خوێڕی حەزی لە ئازاردانی بندەستانە

وەک هەموان ئاگادران! پێنج ساڵ لەوەپێش واتا ٥ی ٥ی ٢٠١٠بە فەرمانی مەسعود بارزانی و کوڕەکانی مێژویان بە تیرور و خەێانەت و ئینسان کوشتن گۆچ کراون، سەردەشت عوسمانی گەنج و ئازادیخوازیان بە ڕۆژی ڕۆشن و بە بەرچاوی خەڵکەوە ڕفاندیان و تیرۆریان کرد.

پێان وابو بە کوشتنی سەردەشت بە دەستی چەند چەکدارێکی خوێڕی، رزگاریان دەبێت لە هەیبەت و فکری ئینسانی و عاشقانەی سەردەشت. بەڵام ئێستا پەشیمانن و تازە پەشیمانیش سودی نیە. ئەوەتا نەک نەێانتوانی سەردەشت بکوژن، بەڵکو سەردەشت لە کوردستان و لە دونیای دەروەش میوانی ماڵ بە ماڵی عاشقان و ئازادیخوازان و دڵدارانە. سەردەشت بوەتە وێردی سەر زمانی منداڵان و جێلی نوێ.

ئەوەی کە کوژرا خودی ماڵی بارزانی بون. بە کوشتنی سەردەشت و پیشتر سۆرانی مامە حەمە و قابیل و شاپور و… لە جاران زیاتر کەوتونەتە بەر نەفرەتی هەموان و ڕسوا بون. بە کوشتنی سەردەشت خۆیان کوشت نەک سەردەشت. سەردەشت لە هەمو شوێنێک لەگەڵ کرێکاران و زەحمەتکێشان و عاشقانی ئازادی داێە، بەڵام ماڵی بارزانی بە حیماێەی دەێان سەێارەی فیشەک نەبڕ و چەند فەوجێکی چەکداری خویڕی نەبێت ناتوانن سەردانی شەقامێکی زێدی خۆشیان بکەن.

ویستیان تیشکی بیر و ئەندێشەی یاغیگەریی سەردەشت بکوژێننەوە، بەڵام خوێنی سەردەشت و مەشغەڵیێکی ڕوناکی ڕێگای عەشق و ئازادی کە سەردەشت هەڵی کردوە، تازە بە هیچ هێزێکی کۆنەپەرست و لوپن و سیخوڕ ناکوژێتەوە! ڕاستە کە سەردەشت بە جەستە بونی نەماوە بەڵام بیر و بانگەوازی ئەو هەر دەم بڵندتر و خۆش ئاهەنگتر و سەرکەوتوانەتر دەنگی داوەتەوە و گەشتوەتە گوێ جیهانی ئینسانی. ڕاستە سەردەشتیان تیرور کرد بەڵام میرادگرانی سەردەشت و عاشقانی ئازادت زیندون، زیندون و قەلەمەکە و بیر و باوەڕی سەردەشتیان هەڵگرتوە و تێدەکۆشن و بە ورە بەرزی و متمانە بۆ خۆ و شیلگیرتر ئەرکەکانی سەردەشت جێبەجێ دەکەن.
یادی ئازیزی سەردەشت و هەمو گیانبەختکردوانی ڕێگای عەشق و ئازادی بەرز و بەڕیز بێت.

Leave A Reply

Your email address will not be published.