بە بۆنەی5 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژامەنووس سەردەشت عوسمان ئازادیمان دەوێت، نەک سێبەری دیموکراتی

1رۆژی یەکشەممە ڕیکەوتی ٣/٥/٢٠١٥ کۆمیتەی پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی کوردستان بەهاوکاری کۆمەڵەی هونەرە جوانەکەن لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، بەبۆنەی تێپەڕبونی ٥

ساڵ بەسەر ڕفاندن و تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، پانیلێک بۆ هەریەک لە (ئارام ئەحمەد ،ڕیبوار کەریم و کامەران ئیسحاق پەری )سازکرد، لەژێر ناونیشانی ئازادیمان دەوێت، نەک سێبەری دیموکراتی.

سەرەتای پانێلەکە دوای بەخێرهاتن و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی قەڵەم سەردەشت عوسمان ،سۆرانی مامە حمەم و کاوەگەرمیانی2

فلیمێکی دیکۆمێنتاری لەسەر دۆسییەی ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان پیشاندرا، پاشان بەکر عوسمان برای سەردەشت پەیامێکی بەناوی خانەوادەکەیانەوە پێشکەش کرد وتی:

ئەمرۆ دوای پێنج ساڵ لە تیرۆرکردنی سەردەشت، ئیتر دەڵیین دەسەڵاتی کوردی دەسەڵاتێکی مافیاییە کە بکوژانی دەنگی ئازادی لە ناوەندی بڕیاردانی ئەو دەسەڵاتەدان. هەربۆیە ئەو دەسەڵاتە کە بناغەکەی لە سەر تیرۆرکردن و کوشتنی دەنگی ئازاد و گەنجانی وڵات بنیاتنراوە، هیچ مەشروعیەتێکی نییە. دەسەڵاتی کوردی مەشروعیەتی خۆی لە دادپەروەری، ئازادی و وەڵامدانەوە بە خواستەکانی خەڵکەوە وەرناگرێت. ئەم دەسەڵاتە لەسەر بنەمای کۆیلەکردن و بێدەنگکردنی کۆمەڵگای کوردستان خۆی بەرهەمدێنیتەوە. ئەو دەسەڵاتە لەسەر گەندەڵی و بەتالانبردنی سەروەت و سامانی سەر زەوی و ژێرزەوی و ئاسمانی کوردستان درێژە بە بوونی خۆی دەدات. ئەم دەسەڵاتە ئەمڕۆ بە شەڕی داعش و بە مەترسی داعش پاساو بۆ مانەوەی خۆی دەهێنێتەوە. کە دەڵێین دەسەڵات لە کوردستان بە بێدەنگکردنی کۆمەڵگا خۆی بەرهەمدەهێنێتەوە، یەکێک لە بەڵگە مەلموسەکانی بەردەستمان تیرۆرکردنی سەردەشتە. کە سەردەشت لەبەردەم کۆلیجەکەی خۆی بە بەرچاوی خەڵکەوە ڕفێندراو پاشان جەستەکەی لە موسڵ فڕێ درا، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە مەبەستیان نەبوو شاراوە بن و نەزانرێ کێن. ئەوان بۆ ئەوە ئەو تاوانەیان ئەنجام دا تاکو بەئاشکرا بێنە سەر تەلەفزیۆن، بچنە هۆڵی پەرلەمان و لەسەر کورسی و تەختی سەرۆکایەتی دابنیشن و هەڕەشە لە ئێمە و خەڵکی کوردستان بکەن و بڵێن: ئێمە ئەم دەسەڵاتە بۆ کەسی تر بەجێ ناهێڵین. بۆ ئەوە ئەو تاوانەیان ئەنجام دا کە بە خەڵکی کوردستان بڵێن ئێمە بەدیلمان نییە و هێلی سوورین.4

دوابەدوای ئەوە، هەرسێ بەشداربواونی پانێلەکە(پانلیست) ئارام ئەحمەد و ڕێبوار کەریم و کامەرانی ئیسحاق پەری چوونە ناو باسەکانی خۆیانەوە، سەرەتا رێبوار کەریم لە رووی ئەخلاقی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و فەلسەفییەوە قسەی لەسەر چەمکی ئازادی کرد و باسێکی مێژوویی ئەم چەمکەی کرد لە مێژووی مرۆڤایەتییدا و شیکارییەکی وردی کرد بۆ قسە بە ناوبانگەکەی ڤۆلتێر کە دەلێت: هەرچەندە دژی را و دیدگای تۆم بەڵام تا مردن بەرگری دەکەم لە وتنی تۆ. دواتر بە وردی باسی هەندێک لە رای زانا و فەیلەسووفەکانی کرد لەسەر ئەو چەمکە و بەستێوە بە چەمکی ئازادی لە کوردستاندا و هەروەها تۆلیرانس و دیمکوراتی کە چۆن دەسەڵاتی سیاسیی ئەم چەمکانەی شێواندووە.

هەروەها ئارام ئەحمەد، باسی لەسەر چەمکی ئازادی وەک یەکیک لە پایەکانی فەلسەفەو بیرکردنەوەو تیرامانی مرۆڤ لە گیان لەبەرو بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ئازادی بۆ بەدەستهینانی ژیانێکی باشتر،لە خاڵێکی تردا خویندنەوەیەک بۆ ئەو وتارەی (من عاشقی کچەکەی بارزانیم) کە سەردەست عوسمانی لەسەر تیرۆرکراو میژووی تیرۆر لەتەمەنی یەکیتی وپارتی چ لە شاخ و چ لە شار،دروستبوونی ئەوان لە میژوی کوردا وەک دوو هێزی دزە ئازادی و باوەر بوون بە تەسفیەی جەسەدی نەیارانی خۆیان و خۆیشیان لە ناو یەکدا.

پاشان کامەران پەری لە قسەو باسەکانی خۆیدا گوتی مەرگی سۆران سەردەشت و کاوەگەرمیانی چەندێک نەهامەتی بێت هێندەش خاڵی وەرچەرخانە بۆ ڕوبەڕوبەنەوەی دڵرەقی وبێ باکی دەسەڵاتی فەرمانڕەوای کوردستان وەک وتی مەرگی ئەوان دەستپێکە لە مێژوی بەدەستهێنانی ئازادی ئەم میلەتە !؟ لەپاش تیرۆری ئەمان چونکە هیچ پاساوێک نامێنێت بۆ هەڵبژاردنی ڕێڕەوێکی تر یان ئاراستەی سێهەم ، ئەوەی کەجێگەی داخە زۆرێک لەهاوپیشەکانمان کار لەسەر دۆزینەوەی ئاراستەی سێهەم دەکەن ، لەبەینی ئەوەی کە لەگەڵ ئازادی دایت یان لەدژی ڕێگای ترو ئاراستەی سێهەم بونی نییە !؟ هەرکاتێکیش هەوڵتدا لەوبەینەدا یاری بکەیت و خۆت لەوبەرپرسیاریەتییە بدزیتەوە ، نمونەی ئەوگەندەپیاوە بۆرنە گرگنەت لێدەردەچێت کە ولیام رایش لە کتێبی گوێگرە پیاوای بچوک باسی دەکات .

دوا بەشی پانێلەکە تەرخان کرا بۆ گفتوگۆ و پرسیاری ئامادەبوان.4

Leave A Reply

Your email address will not be published.