منى تیرۆرست وەک سەردەشت

عەزیز ڕەئووف:aziz rauf
هەردووکمان لە بەشى ئینگلیزى دەمانخوێند، تۆ لە هەولێر و من لە سلێمانى، من لە تۆ گەورەتر و ناشرین تر بووم و تۆ لە من گەنج و جوانتر بووى بۆ ئەوەى کچەکەى سەرۆکت خۆش بوێت. تۆ ئازاتر بووى لە من، بێ پەردە قسەت دەکرد لەسەر موقەددەس و بنەماڵە. هەر بۆیە ئێستا تۆ مەرگێکى جوان و سەربەرزانەت دەستکەوت و منیش تادێت قەڵەوتر و ناشرینتر دەبم و نازانم چۆن بەرگەى ئەم هەموو سیناریۆیانە دەگرم کە دواى سیناریۆکەى لیژنە بێویژدانەکەى کەیسەکەى تۆ ئەنجام دەدرێت. سەردەشت من بۆ یەک جاریش تۆم نەبینیوە, سەردەشت عوسمان چەند تیرۆرستێکى جوانى، خوایە ئەگەر تۆ تیرۆرست بیت من هەزار جار تیرۆرست بم، خوایە منیش حەز دەکەم وەک تۆ تیرۆرست بم. سەردەشت گیان بەدەست خۆم نییە تۆى تیرۆرستم خۆش دەوێت. بۆ ئەم مەرگە جوانەى تۆ من لێرەوە لەم پەیجەى خۆمەوە سێ ڕۆژ پرسەت بۆ دەگێڕم.

لە لاپەڕەی نووسەر وەرگیراوە

Leave A Reply

Your email address will not be published.