به‌رز و به‌ڕێزه یادی سه‌رده‌شت و گیانبه‌ختکردوانی ڕیگای ئازادی!
به‌ره‌به‌ره‌له‌و رۆژه‌نزیک ده‌بینه‌وه‌که‌سه‌رده‌شت عوسمان، تێکۆشەری رێگای ئازادی و خۆشەویستی به‌ده‌ستی تیرۆریستانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌شیوه‌ێکی وه‌حشیانه بێ سەر و شوێن و تیرۆر کرا. به‌رپرساێه‌تیی به‌دواداچونی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان و سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و گیانبه‌خت کردوانی دیکه‌ی ڕیگای ئازادی له‌ئه‌ستۆ و سه‌رشانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستانه نه‌ک ته‌نها بنه‌ماڵه‌کانیان! چونکه‌سرده‌شته‌کان له‌پێناوی ئازادی و مافه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا تیرۆر کران و بون به‌قوربانی! ئاێا کاتی قه‌بوڵ کردنی ئه‌م راستیه‌نه‌هاتوه‌که‌نابێ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌رانبه‌ر به‌گرتن و زیندان و شکه‌نه‌و تیرۆر و سه‌رکوتی شۆڕشگێڕانی ڕیگای خۆشبه‌ختی و رزگارییان، بێذه‌نگ و بێ لاێه‌ن بن؟ هۆکاری به‌رده‌وام بونی ده‌سه‌ڵاته‌سه‌رکوتگه‌ر و کۆنه‌په‌ره‌ستان، بێ مافیه‌کان و کۆشتاری شۆڕشگیرانی ڕێگای خه‌ڵک، هه‌ر ئه‌م بێده‌نگی و بێ لایه‌نیه‌بوه‌و هه‌ێه. که‌واێه، با هه‌مومان سه‌رده‌شت و سۆران و قوربانیانی دیکه‌به‌ڕۆڵه‌و که‌سی خۆمان بزانین و به‌رپرسیار بین به‌رانبه‌ر گیان و ژیانیان. به‌کرده‌وه‌ڕیگا نه‌ده‌ین جارێکی دیکه‌ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مگه‌ر و کۆنه‌په‌ره‌ستانی دینی بوێرن ده‌ست بۆ گه‌نجه‌کان و پێشڕه‌وانی ڕێگای به‌خته‌وه‌ریمان به‌رن! به‌به‌شداری کردنی به‌رین له‌یادی ئه‌و گیانبه‌ختکردوانه‌دا ده‌توانین ئه‌م په‌ێامه‌به‌حکومته‌دیکتاتۆره‌کان و کۆنه‌په‌ره‌ستان بگه‌ێه‌نین که‌ئیتر له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی هۆشیار به‌ره‌وڕون و ناتوانن به‌کوشتار و تیرور ڕه‌وتی مێژو و شۆڕشی ئادایخوازی و پێشکه‌وتن ڕاگرن. با یادی ئه‌و ئازیزانه بکه‌ین به‌ڕمزی یه‌کگرتنمان. به‌سه‌ردان و ڕێز گرتن له‌که‌س و کاری سه‌رده‌شت و هه‌مو ئازیزانی ڕیگای ئازادی، دڵنیاێان بکه‌ین که‌ته‌نیا نین و هه‌مومان وه‌فادارین به‌ڕێگا و ئامانجه‌کانیان که‌رێگا و ئامانجی هه‌مومانه!
با‌هه‌مومان، کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، خوێندکاران و ڕوناکبیرانی ئازادیخواز، ژنان و پیاوانی عه‌داله‌تخواز و هوشیار له‌یادی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت و قوربانیانی دیکه‌ماندا به‌شداری بکه‌ین و ئه‌م پرسیاره‌له‌خۆمان بکه‌ین که، ئه‌مجاره‌چۆن یادی سه‌رده‌شت و سۆران و تێکۆشه‌رانی دیکه‌ی رێگای عه‌ده‌اله‌ت و ئازادی بکه‌ینه‌وه؟ چۆن ڕیگا له‌دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌م تاوان و تیرۆر و‌بێ سه‌روشوێن کردنه‌ی تێکۆشه‌رانی عه‌داله‌تخواز و هوشیارانی ڕیگای رزگاریمان له‌سته‌م و ته‌عه‌دا و سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵاته‌گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره‌کان بگرین؟ تا که‌ی شاهێدی ڕفاندن و کوشتاری گه‌نجه‌کانمان بین به‌ده‌ستی بورژوازیی ده‌سه‌ڵاتدار و کۆنه‌په‌ره‌ستانی دینی؟ به‌ته‌نها لاواندنه‌وه، شێعر، وه‌سفی بوێری، هوشیاری و فیداکاریه‌کانیان هیچ ده‌ردیکمان ده‌رمان ناکات!
سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه‌حه‌مه، شاپور و قابیل و هه‌زاران ئازادیخواز و کومونیست و ڕوناکبیری دیکه،بون به‌قوربانی و پرده‌بازی رێگای چینی چه‌وساوه بۆ گه‌شتن به مافه‌ئینسانیه‌کانمان! یه‌ک له‌دوای یه‌ک تیروریان کردن، ڕفاندنیان و کوشتنیان، گه‌رتنیان و له‌زیندان شکه‌نجه‌ێان کردن، بوختان و تۆمه‌تیان بۆێان هه‌ڵبه‌ست، بێ سه‌روشوێنیان کردن و ئه‌م ڕه‌وته‌هه‌ر به‌رده‌وامه. ده‌بێ کۆمه‌ڵگا به‌گشتی و چینی چه‌وساوه‌به‌تایبه‌تی، چیتر بێده‌نگ نه‌بێت و ڕێگا نه‌دا پارێزه‌رانی جه‌هل و خورافه‌و سته‌مکاران ئاوا به‌ئاسانی رۆله‌کانمان نابود و تیرور و شكه‌نجه‌و ئێعدام بکه‌ن. سه‌رده‌شت له‌پێناو ئه‌و خه‌ڵکه‌دا، له‌پێناو ئازادی به‌ێان و ڕاده‌ربڕین و خۆشویستیدا بۆ کۆمه‌ڵگا، تیرۆریان کرد. سه‌رده‌شت عوسمان و سۆران و شاپور و قابیل و عه‌بدولخاله‌ق مه‌عروفه‌کان له‌پێناوی ئازادی و که‌رامه‌تی ئینسانی و مافه‌زه‌وت کراوه‌کانی خه‌ڵکدا گیانیان به‌خت کرد، نه‌ک ته‌نها بۆ خۆێان و بنه‌ماڵه‌کانیان! ده‌بێ ئه‌م راستیه‌تێبگه‌ین که‌سبه‌ی و دوسبه‌ش سه‌ره‌ی کوڕ و کچه‌کان و خوێنداکارن و گه‌نجه‌کانی ئێمه‌شه.
تیرور و کوشتاری سه‌رده‌شته‌کان به‌ڵگه‌و شه‌هادی ئه‌م راستیه‌حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ن که‌ئازادیخوازانی ڕیگای مرۆڤاێه‌تی، به‌تایبه‌تی کومونیسته‌کان به‌رده‌وام پێداگرترین و شێلگیرترین پارێزه‌رانی ئازادی و مافی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌بون. به‌به‌خت کردنی گیانیان سه‌لماندیان که ته‌نها خه‌باتکارانی راسته‌قینه‌و نه‌سره‌وتی رزگاریی به‌شه‌ریه‌ت بون له‌کۆت و به‌ند و سته‌م، له‌چه‌وسانه‌وه‌و هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری. به‌رده‌وام بۆ کۆمه‌ڵگاێه‌کی عادل و یه‌کسانی ئینسانی تێکۆشان. هه‌ر بۆێه‌به‌درێژایی ته‌مه‌نی نیزام و سیسته‌می سه‌رماێه‌داری، له‌هه‌مو جیهان، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌رکوتی بێ ڕه‌حمانه‌و وه‌حشیانه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و کۆنه‌په‌ره‌ستانی دینی به‌ره‌وڕو بون، چینێک که‌خوازیاری به‌رده‌وام بونی نیزامی چینایه‌تی، چه‌وسانه‌وه، سته‌م و نابه‌راربه‌ری و پێشێل کردنی مافی ئینسانه‌کانه.
به‌شاهیدیی مێژو، له‌یه‌کم رۆژی ده‌سه‌ڵاتی بورژوازی تا به‌ئه‌مڕۆ، به‌میلیونان چه‌پ و کومونیست، ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌به‌ر ئامانج و ڕوانگا ئازادیخوازنه، ئینسان دۆستانه‌و عه‌داله‌تخوازانه‌ێان ده‌ستگیر و سه‌رکوت کران، به‌ند و زیندان و که‌له‌بچه‌کران، وه‌حشیانه‌شکه‌نجه‌و له‌ئاکامدا ئێعدام و تیرۆر کران. له‌کوردستانیش وه‌ک هه‌مو شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهانی ژێر حاکمیه‌تی سه‌رماێه‌داری و ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیست و دینیه‌کان، به‌سه‌رهه‌ڵدانی بیروباوه‌ڕی کومونیستی و عه‌داله‌تخوازی، کومونیسته‌کان و ئازادیخوازان که‌وتنه‌به‌ر شاڵاوی سه‌رکوت و گرتن و کوشتاری تیروریستانی ئیسلامی و سه‌رانی بورژوا_ نوسیونالسیتی حاکم و حیزبه‌کانیان.
ئه‌م سه‌رکوت و کوشتاره‌ی ئازادیخوازان و کومونیسته‌کان له کوردستانی باشور، درێژه‌ی هه‌مان سه‌رکوت و کوشتاری‌سه‌رده‌می رژیمی فاشیی به‌عسه که‌به‌شیوه‌ی سیستماتیک به‌رێوه‌ده‌چو. ئه‌گه‌ر له‌رژیمی به‌عسی فاشیدا، به‌هه‌زاران ئازادیخواز و چه‌پ و کومونیست بێ سه‌روشوێن و زیندانی کران، به‌سه‌دان که‌سیان له‌سێداره‌دران، ئیسلامیه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی حیزبه‌ناسیونالیسته‌کانی کوردستان ئه‌و کوشتار و ئه‌نفاله‌ێان به‌ئاشکرا و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌گه‌ێانده‌ئه‌و په‌ڕی وه‌قاحه‌تی خۆی. یه‌ک یه‌ک و دوان دوان کومونیسته‌کانیان ترۆر کرد، مقه‌ڕه‌کانیان داگیر کردن و چه‌ندین گه‌نجی کومونیستیان له‌ناو شاری سلێمانی کوشتار کرد، رێبه‌رانی شورا کرێکاریه‌کانی خه‌ڵکیان تیرور کرد، له‌سجنه‌کان و به‌ده‌ستی شێخ زاناکان ته‌عه‌دا و ده‌ستدرێژی جنسییان له‌ده‌ێان کچ و کوڕی گه‌نج و ئازادیخواز کرد، رۆژنامه‌نوسانی ئازاد و روناکبیرانیان ده‌مکوت و سه‌رکوت کرد، به‌ده‌ێان هه‌زار ژنی بێ تاوان و بی په‌نا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا کوشتار کران.
له‌درێژه‌ی ئه‌م کوشتارانه‌دا و بۆ چاوترسێن کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ناڕا‌زیی کوردستان، به‌تایبه‌تی خوێندکارانی هوشیار و پێشکه‌وتنخواز، به‌عس ئاسا و به‌شیوه‌ی سیستماتێک که‌وتنه‌تیرۆر کردنی رۆژنامه‌نوسان و خوێندکارانی هۆشیار و خاوه‌ن هه‌لوێست، که‌به‌تیرۆر کردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ده‌ستی پێکرده‌وه‌و پاشان سه‌رده‌شتی عاشقی هه‌ژاران و کرێکاران و خوێندکارانی لاویان کرده‌ئاماجی ڕقی دژی ئینسانییان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌مو کوشتار و تیرۆر و تاوانه‌دژی ئینسانیانه‌که‌ئیسلامیه‌کان و سه‌رانی بورژوا ناسیونالیستی کورد بۆ سه‌رکوت و ده‌مکوت و خنکاندنی ده‌نگی ئازادی و ئازادیخوازان ئه‌نجامیان دا و به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، نه‌ێانتوانیوه‌ره‌وتی هوشیاری و خه‌باتی عه‌داله‌تخوازانه‌ی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌ی کوردستان له‌بار به‌رن. نه‌ێانتوانی روناکبیرانی پێشکه‌وتنخواز و ژنان و کومونیسته‌کان ده‌مکوت و سه‌رکوت بکه‌ن. پاش هه‌ر پێشه‌نگێکی فیداکاری ڕێگای ئازادی و خۆشبه‌ختیی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌که‌له‌خاک و خوێنیان گه‌وزاند، ده‌ێان و سه‌دان تێکۆشه‌ری دیکه‌جێگایانیان گرتنه‌وه‌و درێژه‌ێان به‌خه‌باته‌که‌ێان دا که‌به‌رده‌وامه‌و ته‌نگی به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆنه‌په‌رستی دینی و ناسیونالیست هه‌ڵچنیوه. حکومه‌تی سه‌رماێه‌داریی پێکهاتو له‌ئیسلامیه‌کان و بورژوا ناسیونالیسته‌کان، به‌خه‌ێاڵی خاوی خۆێان پێان وا بو که‌به‌کوشتار و تیرور کردنی کومونیسته‌کان و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز، بۆ هه‌میشه‌کۆتایی به‌ئاخێز و خه‌باتی مافخوازانه‌ی چینی چه‌وساوه‌دێنن و به‌ئاسانی درێژه‌با تاڵانگه‌ریه‌کانیان ده‌ده‌ن. کۆنه‌په‌ره‌ستانی ده‌سه‌ڵات دار به‌په‌سه‌ند کردنی یاساکانی سه‌رکوتی خۆپیشاندان، به‌ربه‌ست کردنی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد، یاسا بێ ئه‌خلاقیه‌کانی فره‌ژنی و …که‌وتنه‌وێزه‌ی هه‌ڵسوراوانی رێبه‌ران و ڕێکخه‌رانی جه‌ماوه‌ری و روژنامه‌نوسان و کوشتاری ژنان.
بۆ پێش گرتن به‌م ئیرهاب و کوشتار و سه‌رکوته‌ی کۆنه‌په‌ره‌ستانی ده‌سه‌ڵاتدار، پێویسته‌جه‌ماوه‌ری کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، روناکبیران و کومونیسته‌کان ریزی خۆێان له‌و کۆنه‌په‌ره‌ستانه که به‌ناوی ئوپوۆزسیونه‌وه خه‌ێانه‌ت به‌خه‌ڵک و ئه‌و خوێنه رژاوانه‌ی سه‌رده‌شته‌کان ده‌که‌ن، جیا بکه‌نه‌وه‌و به‌هه‌مو شیوه‌ێه‌ک به‌رده‌وم بن له‌سه‌ر خه‌بات بۆ ئازادی و عه‌ده‌لاتی کۆمه‌ڵاێه‌تی. ده‌بێ که‌یسی سه‌ردشت و سۆران و گیان به‌ختکردوانی دیکه بکه‌ن به‌که‌یسی جه‌ماوه‌ر. ده‌بێ هه‌ر هه‌موان دوسیه‌ی سه‌رده‌شت به‌هین خۆێان بزانن و لێی نه‌گه‌ڕێن ته‌نها بۆ بنه‌ماڵە‌کانیان. سه‌رده‌شته‌کان له پێناو هه‌مو خه‌ڵکی کوردستاندا بون به‌قوربانی. زیندو ڕاگرتنی یادی سه‌رده‌شت و هه‌مو تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و به‌شداری کردن له‌یاد کردنه‌وه‌کانیان دا، ئه‌رکی هه‌ر هه‌مو ئه‌و ئینسانانه‌ێه‌که‌بۆ رزگاری و به‌خته‌وه‌ری گشتی و پێک هێنانی کۆمه‌ڵگاێه‌کی عادل و یه‌کسان تێده‌کۆشن.
به‌شاهێدی مێژه‌و به‌هه‌مان شیوه‌که‌ته‌جره‌به‌نیشانی داوه، چینه‌کۆنه‌په‌ره‌سته‌کان به‌هه‌مو بێڕه‌حمی و وه‌حشێگه‌ریه‌کانیان، هه‌وڵی ڕاگرتنی مێژویان داوه‌و به‌دڕندترین شێوه‌بۆ ترساندن و سه‌رکوتی خه‌ڵکی به‌خه‌به‌ر هاتو له‌هیچ جیناێه‌تێک ده‌ستیان نه‌پاراستوه. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانن، ڕه‌وتی به‌ره‌وپێش چونی مێژو ڕاگرن. له‌ئاکامدا خۆیان و سیسته‌م و نیزامی گه‌نده‌ڵ و دژی ئینسانییان که‌سه‌رده‌می به‌سه‌ر چوه، به‌چۆک دادێن و نابود ده‌بن.
به‌رز و به‌ڕێزه‌یادی سه‌رده‌شت و هه‌مو گیان به‌خت کردوانی ڕیگای مرۆڤاێه‌تی و سوسیالیسم.
بژی ئازادی و یه‌کسانی!
بژی خه‌باتی عه‌داله‌تخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه!