بکوژانی سەردەشت دەبێ دادگایی بکرێن یان ئێمە؟

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌:mustafa hasan gawra

سەرەتایەکی پێویست: شێوەی کوشتنەکەی سەردەشت دوو فیشەک بۆ ناو دەمی و بوونی شوینەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەیەوە ئەوەمان پێ دەڵیت کە سەردەشت لەسەر نوسینەکانی تیرۆر کراوە..پارتیش چ لێکدانەوەیەکی ساختەکارانەی بۆ دەکاتوو بەچی شێوەیەک دەیەوێت کەیسی تیرۆرکردنی سەردەشت بەلاڕیدا بەرێت کەس بە پولێکی قەڵب لێی ناکرێت،

 خۆشیان ئە وڕاسیە تاڵە دەزانن ، سادەترین ئەندامی پارتی تا سەرکردیاەتیە خێڵەکیەکەیان کە پارتی ئەمجارە نەک هەر هەڵەیەکی مێژوویی کرد بەڵکو دەبێ باجێکی قورسی سیاسی بدات.
هەڕەشە بە تەلەفۆن، هەڕەشە بە ئیمەیل، فڕاندنی بەبەرچاوی خەڵکو پۆلیس و زێرەڤانیەوە، لەکار کەوتنی هێڵی تەلەفۆن لەکاتی فڕاندنەکەی… بڕینی ئەو هەموو بازگەیە تا موسڵ چ پرسیارێک لای خەڵک دروست دەکات ؟
هەموو ئەمانە نەک شک بەڵکوو بێ شکمان دەکات، کە دەزگای بەدناوی پاراستنی پارتی ئەم کارەی ئەنجام داوە
خۆدزینەوەی پارتی بۆ؟
ئەم ڕوداوە ئەگەر لەوڵاتێکی لە هیچ چوو چووبا..ڕویدابا.
جگەلە دەست کار کێشانەوەی دەیان وەزیرو کارە بەدەست ئەوا هیچ دوور نەبوو حکومەتیش ژێرو ژوور بێت
بەڵام لەو دەڤەرەی ئیمە کە ناوی کوردستانی باشورەو هەتا ئێستا ش خێل و عەشیرەت بە ڕێوەی دەبەن.
هەڕەشەکانی پارتی زۆر بڕ ناکەن، چونکە خۆشیان باش دەزانن کە هەڵەیەکی مێژویان کردوە.
دوا لێداوانەکەی بارزانی لەمەڕ هێور بوونەوەی بارودۆخەکەو ناو هێنانی سەردەشت بە قوتابی خۆ دزینەوە لەوەی کەناوی وەک نوسەرو ڕۆژنامە نوس بهێنێت خۆی لە خۆیدا گومان لەسەر پارتی و بارزانی زیاتر دەکات
بەتایبەت کە کێشەکەو نوسینەکانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مەلیکی کوردستان بوەو بەخەیاڵ باسی کچەکەی کراوە
لەسەدەکانی ناوەڕاستیش کوڕە هەژارێک بۆی هەبووە خەون بە کچە پاشایەک ببیننێت یاخود خەیاڵی بە زاوا بوون بکات، بەڵام دیارە بنەمالەی بارزانی بیرکردنەویان لە شیخ و پاشاکانی سەدەکانی ناوەرستیش لە دواوە ترە…
پارتی و هەوڵی بەلاڕێ دا بردنی کەیسی سەردەشت
سەرەتا پارتی بەوە دەستی پێ کرد کە جارێک زووە بۆچی دەبێت یەکسەر پەنجەی تاوان بۆ پارتی و دەزگای پاراستن درێژ بکرێت؟
ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ بابەتی یەکەمی سەردەشت و ئاشقی کچەکەی مەسعود دەبیت و کە تا ئێستاش کەس نازانانێت ئە وکچە بوونی هەیەو تەمەنی چەندەو چەند خوشکی هەیەوە سەردەشت مڕی لەکامەیان خۆش کردبوو؟
کە ئەمە جگە لەخەێال و موعاناتی لاوێکی حەسرەت دیدە هیچی تر نیە..
سەردەشت لە و بابەتەیدا موعانات و نابەرابەریەکانی هەموو لاوان و هاوتەمەنانی خۆی لە و بابەتەدا کۆکردبۆوە.
لەهیچ شوێنێکی ئەم دونیایە لە ئەشکەوتە سەختەکانی ئەفغانسنی ژێر دەسەڵاتی بنلادنیش کەسێک لەسەر نامەیەکی ئاوا تیرۆر ناکریت.
هەچەندە مەلا بەختیار لە فتواکەیدا حەق بە بنەماڵەی بارزانی دەدات بۆ تیرۆری سەردشت گیان بەڵام مەلاش خۆی لەو بەنەماڵەیە شەریف تر نیە، بەیەک دوو بابەت وەڵامی مەلا درایەوە بۆیە لێرە پێویست ناکا لەسەری بدوێین.
بەدوای بڵاو بوونەوەی بابەتی یەکەمی لە ڕێگای نوسەرێکی ناو کوردستان نێت جگە لە هێرش و ناوزەند کردنی بە جنێو فرۆشێکی کوردستان پۆست
داوای خۆئاشکرا کردن لە نوسەر دەکریت و داوای وێنەکەی لێ دەکرێت
لە بڵاو بوونەوەی بابەتی دووەمدا کە وێنەی خۆی و ناوی ڕاستەقینەی خۆی لەسەرە، هێشتا پارتی و پاراستن دڵنیا نین لەوە ئایا ئەو کەسە خۆیەتی یان، ئەم جارە لە ڕێگای بەرپرسی کوردستان نێت کە عومەر فارسە بەشوێن دڵنیا بوونی زیاترەوەون بۆ ئەنجامدانی پلانەکەیان پاشانێس چێوەڕی کرد تا ئەوکاتی بابەتێک لەسەر کۆسرەت ڕەسوڵ بڵاو دەکرێتەوە، بەخەیاڵی خۆیان وایان دانابوو کەبەردێک دوو نیشان بشکێنن
ئەم تاوانە بخەنە پاڵ کوسرەت ڕەسوڵ و هەولێر بۆ هەتاهەتایە ببێتە شارێکی پاوان کراوی خۆیان.
پارتی دەزانێت چی کردوە.
بەڵام بەهۆی ئەوەی گۆڕان هاتە پاڵ جەماوەری ناڕازیوو میدیای ئازادەوە دەبوایە هەر ئاواش بێت، ئەی کەواتە ئۆپزسیۆن مانای چیە؟
پارتی بەهەڵدانەوەی لاپەڕەکۆنەکان و فایلە ڕەشەکان خۆشبەختانە بنەماڵەی بارزانی بەشی شێری بەردەکەوێت.
کەواتە ئەوهەوڵە نەزۆکەشی نەهاتە دی ولە وتەنگژەیە ڕزگاری نەکرد و هێرش و چاو سورکردنەوە لە ڕۆژنامە نوس و میدیا ئه هلیەکان هێندەی تر قوڕەکەی لێ خەستکرد..
لەدوا شانۆگەری پڕ گاڵتە جاری ڕاگەیاندەکانی پارتی ئێستا بانگەشە ئەوە دەکات ئەو نوسەرو سایتوو رۆژنامانە دەستی تاوانیان بۆ پارتی درێژکردوە دەڵێ دەبێ دادگایی بکرین و دەیەوێت ئەوە بیر ڕای گشتی بباتەوە کە خەڵک داوای دادگایی ئەوان دەکات..
ئایا پارتی هەر وەک بەرزەکی بابان بۆی دەرباز دەبێت؟
دەبێ ئێمە چی بکەین بۆ ئەوەی ناڕەزایەتیەکانمان درێژەی هەبێت؟
نە پارتی و نە هیچ حزبێک و لایەنێکی دژە دیموکراتی و دیکتاتۆر و کۆنە پەرست، ئۆباڵی تاوانێکی ئاوا گەورە ناخەنە ئەستۆی پڕ تاوانی خۆیان.
هێج هێزێکی گەورەی ئۆپۆزسیۆنی ئەوتٶش نیە، فشارێکی ئاوا گەورە بکاتە سەرپارتی بە ڕادەست کردنی تاوانباران و بکوژانی سەردەشت، کە زوربە شك و گومانەکان لە دەزگای پاراستن و خودی مەسرور بازانین.
ئەگەر سەردەشت لە سلێمانیش تیرۆر کرا ئەوە شک و گومانەکە هەر لەسەر پارتی دەبوو، بەڵام لەو کاتەدا ئاسایش و پۆلیسی سلێمانیش دەکەوتنە ژێر پرسیارەوە؟ بەڵام ئەگەر ڕۆژنامە نوسێکی تر بایە ئەوسا هەموو خەڵک بە پارتیشەوە پەنجەی تاوانیان بۆ یەکیەتی درێژ دەکرد کە حزبی باڵا دەستە لە سلێمانی ..
ئایا کەسێکی پارتی و پاراستن بە بێ هەڵکردنی گڵۆپی سەروزی بنەماڵە ئەو کارە تیرۆریستیە قێزونە دەکات؟
هەزاران ئەندامانی پارتی بێ گومان دژی تیرۆری سەردەشت عوسمانن
بەڵام هیچیان زاتی ئەوە ناکەن بە وشەی نایەکیش بێنە زمان..پارتی وەک حزبێکی بنەماڵەیی و دیکتاتۆر ئەگەر ئەندامێکی کارێکی ئاوا بکات تەنانەت لە خەون و خەیاڵێشدا بێت نەک نان بەڵکو زمانیشی دەبڕێت..
لە کۆتایدا دەبێ ئەوە بڵێه‌ کە:
قۆناغی یەکەمی نوسینی سەدان بابەتوو ڕژانە سەرشەقامانی هەزاران هاوڵاتی لە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان خەریکە بەرەو کۆتایی دەچێت..
پارتیش ئەمەی بەدڵە ئەمجار ئەو دەکەوێتە هێڕش بردن هەر لە بزوتنەوەی گۆڕان و نەوشیروانەوە تا ئاوێنەوە هاوڵاتی و لڤین و ستاندەرو کوردستانپۆست و دابەزین بۆ هەندێک نوسەرو ڕۆژنامە نووس
پرسیارەکە لێرەر ئەوەیە خۆ ناکرێت هەتاهەتایە هەر بابەت بنوسین. یاخود هەر بڕژیینە سەر شەقام و گریمان لیژنەیەکی نێو دەوڵەتیش پێک هات و هاتنە کوردستانو کە ئەمە ئەگەرێکی لاوازە.
باشترین چارەسەر ئەوەیە ئەندام پەرلەمانی ئۆپۆزسیۆن دەست بدەنە مانگرتن لە ناو پەرلەمان خۆ ئەگەر ئەندام پەرلەمانی تریشیان لەگەڵ بێت نموونەی یەکیەتی ئەوا فشارێکی گەورە تر دەبێت.
لەولاشەوە دەورری میدیاکان و شەقام و کوردانی دەرەوەی وڵاتیش لەهەر وڵاتێکی ئەوروپی بتوانن کەمپین و لیژنەی نارەزایی پێک بهێنن و فشار بخەنە سەر پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وەک ئەمنێستی و مافی مرۆڤ..
بۆ ئەوەی ئەم نارەزاییە بە زیندووی بمێنێتەوە.
هیوادارم نوسەرانی ترسیش لەم بارەیەوە ڕاو سەرنجەکانی خۆیان بنوسن
کوردستانپۆستیش بە پشو درێژیەوو سەکۆ ئازادو بوێرەکەی ناڕەزایی خەڵک دەبێت
ئەم قسەوباسانەمان درێژەی دەبێت.
مستەفای حەسەنە گەورە
2010-05-25
ئەم بابەتە پێشووتر لە کاتی خۆی لە سایتی کوردستان پۆست بڵاوبۆتەوە

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.