له یادی سه‌رده‌شت عوسمان-دا
ئه‌مرۆ بوو به دوو ساڵ دوورین له تۆ، دوور له وتار و نوسین و بیر و ڕاکانت .دوور له دونیا بینی وخه‌ونی جوانت، دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر له ئاسمانی ووڵاته‌که‌م ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش رژا . به‌نیازی کوژانه‌وه‌ی به‌ڵام ڕووناکایی هه‌موو دونیای گرته‌وه ، هه‌موو شتێک هاته ده‌نگ ته‌نیا ئاسمان نه‌بێ ! قه‌له‌مه‌کان به‌سه‌ر شانی کاغه‌زه‌کانه‌وه ده‌گریان و عه‌شق گریا و خه‌ونی ره‌نگاو ره‌نگیگەنجانی ووڵاته‌که‌م زڕا . شۆرابه‌ی هه‌ورێکی نه‌وی هێدی هێدی فرمێسکی ده‌خسته زه‌وی ، کێڵگه‌کانیش وه‌رس ببوون له میوانداری گوڵه گه‌نمه‌کان، بۆیه باوه‌شیان خستبووه سه‌ر پشت و چاوه‌ڕوانی قه‌له‌مێکیان ده‌کرد تا سه‌ربرده‌ی خۆی بگێرێته‌وه ، ژیان وه‌ک ره‌شه‌با تێده‌په‌ڕی و به‌دوای قه‌له‌م به ده‌ستێکدا ده‌گه‌ڕا چونکه په‌یمانی به کێڵگه‌کان دابوو، دواجار گه‌رده‌لوول کۆترێکی سپی له‌گه‌ل خۆی هه‌ڵگرت وبه‌ره‌و باوه‌شی زه‌وی رێگای گرت. …
سەرده‌شت گیان ، تۆ ئیبراهیم ئاسا هاتی هه‌موو ئه‌و بتانه‌ت تێکشکاند که له مه‌عبه‌ده‌کانی ئه‌م ووڵاته دایان‌نابوو ، تۆ ده‌زانی ئیبراهیم که بته‌کانی شکاند ، ته‌وره‌که‌ی له‌سه‌ر شانی (هوبه‌ل) دانا بۆ ئه‌وه‌ی وا له خه‌ڵکه‌که بگه‌یه‌نێ که کاری ئه‌وه، به‌ڵام تۆ زۆر ئازایانه ته‌وره‌که‌ت خسته سه‌ر شانی خۆت و به‌و په‌ڕی جورئه‌ته‌وه ووتت ئه‌وه منم بته‌کان تێکده‌شکێنم ، چۆن شکانێک ؟!
به جۆرێک هێنده جوانت وورد و خاش کرد ، هیچ هێزێک نه‌یتوانی پارچه‌کانی کۆکاته‌وه..
هاوڕێ ….
ئه‌وان به‌و هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵات و پاره‌یه‌وه به‌رگه‌ی قه‌له‌مەکەی تۆیان نه‌گرت، ووشه‌کانت هێنده شپڕزه‌ی کردن ته‌نانه‌ت نەیانتوانی حیکمەتەکانت بخوێننەوە .
هاوڕێ …
له‌دوای تۆ ئه‌م ووڵاته‌ی ئێمه چووه قۆناغێکی تازه‌وه ، ده‌زانی ئێستا ده‌ڵێن کوردستانی پێش سه‌رده‌شت و کوردستانی دوای سه‌رده‌شت ، دوای ئه‌وه‌ی رسته‌که‌ی تۆ کۆتایی هات و خاڵێکمان دانا، هه‌موو گه‌نجانی ووڵات هاتین و له‌سه‌ره‌تای دێرێکی تازه‌وه ده‌ستمان پێکرده‌وه ، هاموومان بووین به کۆرسی ئه‌م سرووده تازه‌یه‌ی که تۆ ئاوازه‌که‌ت بۆی دانا ، ئێمه‌ی کۆرس و تۆی مایسترۆ ، فێری نۆته‌کانی ئازادیت کردین ، فێرت کردین ده‌نگ هه‌ڵبڕین ، هاوار بکه‌ین ، بقیژێنین ، ته‌نانه‌ت به‌وانه‌شمانه‌وه له‌خه‌وێکی قوڵ بووین به ده‌نگی تۆ هه‌ڵساینه‌وه.
دووبه‌هاره
ئازادی نوقمی ئازاره
دووبه‌هاره دوورین له تۆ
دوور له‌هه‌ست و له نوسین و
دوور له‌خه‌ونی حه‌وت ره‌نگی تۆ
دووبه‌هاره
ئازادیمان بۆته په‌رجۆ
هاوڕێ … سه‌رده‌شت
له‌دوای تۆدا هه‌موو فێربووین
خه‌ونی پاشا بتارێنین
فێرت کردین ده‌نگ هه‌ڵبڕین
هاواربکه‌ین ، بقیژێنین
فێرت کردین وه‌ک ئیبراهیم
ئه‌و بتانه تێک بشکێنین
هاوڕێ .. سه‌رده‌شت
ئه‌وان هه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵات
تۆش ره‌مزی ئازادی ووڵات
هاوڕێ .. سه‌رده‌شت
کوردستانت کرد به دوو به‌ش
ئه‌وه‌ی یه‌که‌م چاخی پڕ هه‌ش
ئه‌وه‌ی دووه‌م هه‌موو پێكڕا
چاخی ئازادی بیر و ڕا