سه‌رده‌شت شه‌هیدی قه‌ڵه‌م و ئازادی راده‌ربڕین
ستاره عارف:
*شه‌هید سه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نوس له نامه‌كه‌یداكه لێوان لێوه له‌هه‌ست‌و سۆزی پاكی گه‌نجێتی‌و تێزی جوان‌و به‌نرخ بۆ ژیان‌و نوسیویه‌تی “تا ئه‌و شوێنه‌ی كه ماوین ده‌بێت قسه بكه‌ین، له‌و شوێنه‌ش كه ته‌مه‌نمان كۆتاییهات با هاوڕێكه‌م خاڵێكم بۆ دابنێت‌و بێته سه‌ری دێڕێكی نوێ‌و سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێبكاته‌وه”.
*به‌ڵام من ده‌ڵێم ئێمه له‌نوێ وه ده‌ست پێناكه‌ینه‌وه به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌و میراسه ئازادیخوازه‌ی ئه‌و، كه به‌ده‌نگی زوڵاڵی جاڕی بۆ دا‌و گیانی به‌نرخی خۆی پێشكه‌شكرد به‌رده‌وام ده‌بین، له‌دوای ته‌داره‌كی كاروانه‌كه‌ی ئه‌و‌و سۆرانه‌وه ده‌ڕۆین، زه‌رده‌شت بوو به‌سیمبۆڵی مێژووی ئازادی قه‌ڵه‌م‌و راده‌ربڕین، سه‌ره‌تای ئه‌م مێژوه‌ش پڕه له‌خۆڕاگری‌و تێكۆشان به‌تێڕوانینێكی نوێ، ئه‌وان مانیفیستۆكه‌یان بۆ نوسینه‌وه‌و رێچكه‌ی ئه‌م كاروانه‌شیان شكاند.
*له‌وڵاتانی وه‌ك ئێران‌و فه‌له‌ستین‌و عێراق، رۆژنامه‌نوسان شه‌هید ده‌كرێن‌و ده‌كرێنه قوربانی قه‌یرانه سیاسی‌و حیزبیه‌كان، له‌كاتی روماڵی هه‌واڵێكی هه‌ستیار یان به دواداچونی كێشه‌و پرسێكی تایبه‌ت به‌گه‌ل یان ئاشكرا كردنی رووی شاراوه‌ی به‌رپرسێكی گه‌نده‌ڵ كه سامان‌و داهاتی میلله‌تی به فیڕۆداوه‌و خه‌ڵكی خستۆته خزمه‌ت مه‌به‌سته تایبه‌تیه‌كانی خۆیه‌وه، ژیانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه‌و گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرس‌و ده‌سه‌ڵاته‌شه‌وه شه‌هید نه‌كرابێت، ئه‌وا رووبه‌ڕوی ئازار‌و زه‌حمه‌تی كراونه‌ته‌وه.
*وڵاتانی رۆژئاوا كه له‌سه‌ره‌تادا دووچاری ئه‌م تیرۆر‌و ره‌فتارانه بونه‌ته‌وه، ئه‌م كرده نامرۆییه به مافه‌كانی مرۆڤ رایچڵه‌كاندون‌و خۆپیشاندان‌و ناره‌زایی میلله‌ت ده‌ستی پێكردوه‌و بێده‌نگ نه‌بوون، هه‌تا په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یان ناچار كردوه به ده‌ركردنی یاسای داكۆكیكار بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نوسان‌و سزادانی هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك كه ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر گیانی رۆژنامه‌نوسان‌و هه‌تا هاوڵاتیانیش به گشتی.
*بێگومان ده‌ركردنی یاسا له هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی وێنه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌ن به ته‌نها ناكاته چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، ده‌بێت لایه‌نی جێبه‌جێكار كارا‌و پڕ رۆڵ بێت‌و دڵسۆزی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان به گشتی‌و رۆژنامه‌نوسان به تایبه‌تی‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه بێت، سه‌ربه‌خۆیانه یاسا جێبه‌جێ بكات‌و په‌رله‌مانیش توانای لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر نا له‌ره‌وشێكی وه‌ك هه‌رێمی كوردستاندا یاساكان هه‌میشه له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌مێننه‌وه، ئه‌گه‌ر فشاری مه‌ده‌نیانه‌یان له‌سه‌ر نه‌بێت.
*شه‌هیدكردن‌و سزادان‌و په‌لاماردانی رۆژنامه‌نوسان له كه‌سایه‌تی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسماندا گه‌یشته لوتكه، ئیدی ئه‌م ره‌وته ئازادیخوازه‌ی قه‌ڵه‌م ناكشێته دواوه‌و ناگه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا كه‌مپینی بێده‌نگ نابین به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌م راستیه‌یه، تا ناچاركردنی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان.
*به داخه‌وه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردییدا رۆژنامه‌نوس شه‌هید ده‌كرێت‌و خوێن رشتن بۆته كه‌لتورێك، كه رۆژێك به ته‌واوی خه‌ڵك له دژی ئه‌م كرده به‌ده راده‌په‌ڕێت‌و پێیان ده‌ڵێن، جام كه پڕ بو لێی ده‌ڕژێت، ئه‌و كاته‌ش ده‌سه‌ڵات ناچار ده‌بێت یان روو له‌مه‌ده‌نیه‌ت‌و رێزگرتن له ئازادی قه‌ڵه‌م‌و دیموكراسی بكات، یان رێگای دووه‌م هه‌ڵبژێرێت‌و پاشه‌كشه بكه‌ن، هه‌ردوو رێگه‌كه‌ش بۆ سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمدا مه‌حاڵه مه‌گه‌ر به فشار‌و چالاكی جۆراو جۆر نه‌بێت كه ناچاریان بكات.
*سه‌رده‌شت قوربانی ئه‌م كه‌لتوره سیاسییه كه نه ئاماده‌یه به خۆیدا بچێته‌وه‌و ده‌ست له كورسی هه‌ڵگرن یان مافی تاك‌و كۆمه‌ڵگه قۆرخ نه‌كه‌ن، شه‌هیدبونی زه‌رده‌شتی رۆژنامه‌نوس كۆمه‌ڵێك گۆڕانی تازه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا‌و ده‌یهێنێت، وه‌ك ئه‌و كۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانه گه‌وره‌یه‌ی له شاری هه‌ولێردا‌و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا یه‌كه‌مجاره له‌و ئاسته‌دا ببینرێت، ئه‌مه هه‌یبه‌تی تێكۆشانه‌كه‌ی زه‌رده‌شت بو له‌ناو گه‌نج‌و چالاكانی هه‌ولێردا ته‌قییه‌وه، خۆپیشاندان‌و چالاكییه له‌سه‌ر یه‌كه‌كان له‌سه‌رجه‌م شار‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا‌و دژی شه‌هیدبونی رۆژنامه‌نوس یه‌كه‌مجار بوو، به‌و كۆ ده‌نگیه میلله‌ت‌و توێژه‌كان له‌دۆزێك كۆبكاته‌وه‌و یه‌ك گوتار بن كه كۆتكردنی ئازادی راده‌ربڕینه.
*شه‌هیدبونی سه‌رده‌شت وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك كۆیكردینه‌وه‌و كۆ ده‌نگی‌و یه‌ك گوتاریه‌كی له‌ناو رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێم‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمدا دروستكردوه، بۆیه پاراستن‌و به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر رێچكه‌كه‌ی سه‌رده‌شت‌و شه‌هیدانیتر، یه‌كێكه له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كانی ئێستای رۆژنامه‌نوسانی ئازادی‌و ئه‌هلی، به رای من كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌وڵ بدرێت، فیدراسیۆنێك یان سه‌ندیكایه‌ك یان هه‌ر شتێكی له‌و شێوانه دروست بكرێت، بۆ كۆكردنه‌وه‌و داكۆكی له‌رۆژنامه‌نوسانی ئازاد، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه گرد‌و ته‌یار بین، له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی دێنه رێگای رۆژنامه‌نوسان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كۆ ده‌نگیه‌ی كه ئێستا تاراده‌یه‌ك له‌نێوان رۆژنامه‌نوسانی ئه‌هلی به تایبه‌تی هه‌یه، فراوانتر بكرێت‌و هه‌ستبكرێت، شوێن بڕیار‌و جێگه‌و هاو بیرییه‌ك هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌یان.
*پێموایه ئه‌م گرد كردنه‌وه‌یه ده‌بێته زیاتر راهێزان‌و به‌هێز كردنی رۆژنامه‌نوسانی ئازاد‌و موخاته‌بێك بۆ داكۆكی‌و دانانی پێنگاوی گرنگ ده‌بێت، یه‌كه‌م بڕیاری ئه‌م فیدراسیۆن یان كۆمه‌ڵه یان هه‌ر شتێكی تری له‌و جۆره كه ناوی لێبنرێت، گه‌یاندنی ئه‌و پێشنیاره‌ی لیژنه‌ی كه‌مپینی بێده‌نگ نابین بێت به په‌رله‌مان، كه رۆژی5/5/2010 به رۆژی ئازادی راده‌ربڕین بناسێنرێت، كه له‌چله‌ی شه‌هید سه‌رده‌شتدا پێشنیار كرا.