“وتەی دەشتی جەمال لەچورهەمین ساڵیادی تیرۆری رۆژنامەنوس کاوە گەرمیانی لەلەندەن ٦ی دیسمبەری ٢٠١٧”
ئازادیخوزان وئینسان دۆستان!
ئامادەبوانی خۆشەویست!
بەناوی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەگەرمی بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ چوارهه‌مین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس کاوه گه‌رمیانی وسوپاسی ئاماده‌بونتان ده‌که‌ین بۆ ئه‌م ساڵیادو لێره‌وه سەری ڕیزونەوازش بۆ کاوەگەرمیانی وسەرجەم قوربانیانی ڕێگای ئازادی دائەنەوێنین وهاوکات په‌یامی هاوسۆزی وهاوپشتی وبه‌رده‌وامی خۆمان بۆ داکۆکیکردن له‌که‌یسی کاوه‌گه‌رمیانی بۆ هاوسه‌ری کاوه گه‌رمیانی وئاماد گیان و که‌سوکارییان دوپاتده‌که‌ینه‌وه، وەهەروەها سوپاسی کاک بڕوا به‌رزنجی ده‌که‌ین که‌ئاماده‌ی ده‌ربڕی بۆ ئه‌م یاده کۆڕێک له‌سه‌ر ڕه‌شی ڕۆژنامه‌گه‌ر له‌کوردستاندا ساز بکات .
بەرێزان!
ئێمەو خه‌ڵکی کوردستان ئه‌و ڕاسته‌یه باش ده‌زانیین که کاوه گه‌رمیانی یه‌که‌مین قوربانی ره‌خنه‌گران له گه‌نده‌ڵی وتاڵانچیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان نیه که رووبه‌ڕووی کوشتن‌و تیرۆ ده‌بنه‌وه، به‌ڵکو مێژووی ئه‌و حزبانه مێژوویه‌کی ڕه‌شه‌و پر تاوانه و تیرۆر و کوشتن به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی خۆیان، به‌رامبه‌ر به ره‌خنه‌گرانی سیاسی ونوسه‌ران رۆژنامه‌نوسان و ژنان وهه‌ڵسوڕاوانی سیاسی ته‌نانه‌ت گه‌ر زۆر جار ئه‌وه‌یان بۆ نه‌کرابێت په‌نایان بردۆته به‌ر تانه دان وتوهمه هه‌ڵبه‌ستن وناوزڕاندن له شاخ وله‌شار، سونه‌ت هه‌ڵسوکەو‌تیان بوو به‌رامبه‌ر به مخالفینی سیاسی خۆیان ..26 ساڵه ئه‌وان ژیانی زیاتر له 5 ملیۆن ئینسانیان زنجیر کردوه و به‌رپرسی ژینگه سازکردنن بۆ کوشتارو تیرۆر‌و کۆنه‌په‌رستی وسه‌رکوت و خنکاندنی هه‌موو ده‌نگێکی ناڕازی به ده‌سه‌ڵاتیان لە پێناو پاراستنی پایه‌کانی سیسته‌می موجود..
٤ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری کاوه گه‌رمیانی تێدەپەڕێت نه‌ک هه‌ر بکه‌ران و نه‌خشه‌داڕێژه‌رانی کاوه ده‌ستگیر نه‌کران به‌ڵکۆ هیچ یه‌ک له‌و تیرۆرانه‌ی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌حزابی قه‌ومی بۆرجوازی کوردا ئه‌نجامدراوه هیچ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سوره له‌سه‌ر تیرۆر‌و ده‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه نه‌ک هه‌ر هه‌موو ده‌نگێکی ناڕازی کپ بکات به‌ڵکو سه‌رکوت وکوشتن وتیرۆر توقاندن به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بهێڵێته‌وه .
ئێمه‌ش پیان ده‌ڵێن که‌یسی کاوه و هه‌موو ئه‌و تیرۆرانەی ترییش له فکرو زهنی خه‌ڵکی کوردستاندا به زیندو ده‌مێننه‌وه.
هه‌میشه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له کوردستان به مه‌به‌ستی هێوکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌رامبه‌ریان به‌دیاریکراوی به‌رامبه‌ر به‌و زنجیره تیرۆرانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ئه‌نجامدراوه په‌نایان بۆ پێکهینانی لیجنه‌ی لیکۆڵینه‌وه‌و بردوه….که‌هیچیان به غه‌یری به‌لاڕێدا بردنی که‌یسه‌کان هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن که‌سوکارو ئێمه‌و ئازادیخوازانه‌وه به به‌رده‌وامی داواکراوه که‌له‌نێو ئه‌ولیجنانه‌دا ببین.. بێ فایده بووه ..بۆ ئه‌وهەی سنوریک بۆ ئه‌و تیرۆرانه دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی گه‌نده‌ڵکاران کورتبکرێت پێویسته فشاره‌کانمان له‌سه‌ر ده‌سەڵاتدار توندتر بکه‌ینه‌وه ئه‌ویش له‌گره‌وی رێکخستنی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانمان له‌شۆینی کار‌و ژیان پێکهێنانی رێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ویی و جه‌ماوه‌ریه‌کان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی کۆمه‌ڵگا وگێڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ خاوه‌نه ئه‌سڵیکه‌ی.. ئه‌وان نیشانیاندا لیاقه‌ی به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای کوردستانیان نیه.
ئێمه له کاتێکدا چوارهه‌مین ساڵیادی کاوه گه‌رمیانی به‌رز ڕاده‌گرین کۆمه‌ڵگای کوردستان به هه‌لومه‌رجێکی هێجگار دژوار‌دا تێپه‌ڕده‌بێت خه‌ڵکیان گیرۆده‌ی ده‌یان کاره‌سات وموسیبه‌ت کردۆته‌وه له شه‌ڕو له‌شکرکێشی حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی تا ده‌خاله‌تی هه‌مه رۆژه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و جیهان له ژیانی خه‌ڵکی کوردستاندا کردوه به‌تایبه‌تی به‌دوای 16 ئۆکتۆبه‌ر‌دا که‌دوا بزماری له‌تابوتی ئه‌و حزبانه‌وه دا لەته‌جربه‌یه‌کی تاڵیان… له‌سیاسه‌تو حکومه‌ت وپه‌رله‌مان و ئیداره‌دانی کۆمه‌ڵگایان…، به‌دروست ئەو دۆخە ئێمه ئازادیخوازان ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی گه‌وره نیشان دان بۆ فریاکه‌وتنی ژیانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه.
گوشارهێنان بۆ ئاشکراکردنی بکوژانی کاوه و سه‌رده‌شت و سۆران و ویدادو بکوژانی 17 شوبات‌و کۆمۆنیسته‌کان، نه‌زیر عومەرو به‌کر عه‌لی و عبدولستار شه‌ریفو حه‌مه‌ی حه‌لاق، فەرهاد فەرەج، رەوف ئاکری و تاوانی 17 ئۆکتۆبه‌ر به‌ته‌واوی به‌شێکی جیانه‌کراوه‌یه له خه‌بات له‌دژی سه‌رتاپای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ل وتاڵانکاره‌وهه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی…. ئه‌وه په‌یامێکه که به‌ده‌نگی به‌رز داوامان لێده‌کات له‌م قوناغه مه‌ترسیدارەدا کۆمه‌ڵگای کوردستان رزگار بکه‌ین. ئه‌مڕۆژانه که‌یسی ئازادی له‌کوردستان، هه‌ر کاوه گه‌رمیانیو سه‌رده‌شت عوسمان‌و سورانی مامه حه‌مه وده‌یان ئینسانی‌تر ناخاته‌وه به‌ر‌چاومان به‌ڵكو مه‌سه‌له‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتێکدا که‌دژی نان‌و ئازادیه هێناوه‌ته ڕیزی پێشه‌وه‌ی تێکۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی‌و یه‌کسانیو ژیانێکی خۆشگوزه‌ران وه پیویسته‌خۆمان بۆ ئەو نەبەردە ئامادە بکەین.
بەرزو بەڕێزبێت یادی کاوە گەرمیانی وتەواوی قوربانیانی رێگای ئازادی
08-12-2017