بەیانی ئەمڕۆ ٥ کانوونی یەکەم چوارەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی لە کەلار سازدەکرێت.
دڵشاد ئەنوەر رۆژنامەنووس و هاوڕێی کاوە گەرمیانی بە سپی راگەیاند” ئەمڕۆ سێشه‌مه چالاكیه‌كانی چواره‌مین ساڵیادی تیرۆر كردنی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی ده‌ست پێده‌كه‌ن، كاتژمێر 9 بەیانی لەگەڵ هاوڕێیان و کەسوکارە سەربەرزەکەی کاوە ده‌چینه سه‌ر گۆڕی شه‌هید”.
هەروەها ناوبراو وتی ” پاشنیوەرۆش کاتژمێر 3 ی پاشنیوه‌رۆ مه‌راسیمی سه‌ره‌كی له‌هۆڵ وه‌رزش و لاوان له‌سه‌ر رێگه‌ی كفری ده‌ست پێده‌كات، کە وتار خوێندنەوەو چەندین چالاکی تر دەگرێتە خۆی “.
کاوە گەرمیانی ناوی تەواوی کاوە مەحەمد ئەحمەد لە دایک بووی ۱۹۸١ە، ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری ڕایەڵ و پێشتر گۆڤاری گەڕان بوو، هاوکات پەیامنێری رۆژنامەی ئاوێنە بوو، لە ڕۆژی ۵/۱۲/۲٠۱۳ لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن چەند چەکدارێکەوە درایە بەر دەستڕێژی گولە و کوژرا، دواتر دادگای گەرمیان حکومی بۆ یەکێک لە بکوژانی کاوە دەرکرد کە ئاسایش یەکێتی بوو.
کاوە ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو لە کاتی تیرۆر‌کردنیدا هاوسەرکەی دووگیان بوو، ئێستا کوڕێكیان هەیە تەمەنی چوار ساڵە و ناوی ” ئامەد”ە.
کاوە دوای کوژرانی سۆران مامە حەمە و عەبدولستار تاهیر شەریف و سەردەشت عوسمان دێت، هەروەها دوای کاوەش رۆژنامەنووسی ماڵپەری رۆژنیوز، وەدات حسێن لە دهۆک تیرۆرکرا.
ئەو پێنج رۆژنامەنووسە کە لەسەر ئازادی کاری رۆژنامەگەری تیرۆر کران، تا ئێستا بکەرانی سەەرکی ئەم تاوانانە نەدۆزراونتەوە.
05/12/2017