نیسان 19, 2024

دواین بابەت

لە هەولێر ساڵيادى تيرۆرکردنى ڕۆژنامەنووس کاوە گەرميانى دەکرێتەوە

kawa_hawlerئەحمەد زێباری:
لە ساڵيادى تيرۆرکردنى رۆژنامەنووس کاوە گەرميانيدا ڕۆژى سێشەممە لە شارى هەولێر ژمارەيەکى زور لە رۆژنامەنووسان و چاڵاکوانان و نوسەران و پارێزەران و شاعيران گردبوونەوەيەکيان ئەنجامدا و تێدا داواى بە سزا گەياندنى بکوژانى‌ راستەقينەى رۆژنامەنووس کاوە گەرميانى و سەرجەم ئەو رۆژنامەنووسانەيان کرد کە تيرۆکراون ، لەمبارەيەوە ئاڵان ساحيب قران سەرۆکى دامەزراوەى ميدياى ديارى کوردستان لەناو گردبوونەوەکەدا بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت دەمانەوێ بە دەسهەڵات بڵێين زوو يان درەنگ گرنگ ئەوەيە کە ئەو کەسانەى بکوژى ڕۆژنامەنووسەکانن دەبێت دادگايى بکرێن و دەستگيريش بکرێن و لە ئێستاشدا رێکخراوێک دووبارە ئيش و پێداچوونەوە بەو کەيسانەدا دەکات کە پێشووتر بەهەر جۆرێک دەسهەڵات دايخستووە.

دەستەيەک لە پارێزەرانى هەولێر لەو گردبوونەوەيەدا ئامادەبوون يەکێک لەو پارێزەرە خوبەخشانە دەڵێت ئێمە وەکو دەستەيەک لە پارێزەران داوا دەکەين و کار دەکەين جارێکى تر سەرجەم دۆسيەى شەهيدانى قەڵەم شەهيد سەردەشت و کاوە و سۆران و ويداد و شوکرى و سەرجەم پێشێلکارى بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و تيرۆرى ڕۆژنامەنووسان زيندو بکرێنەوە و لە دادگايەکى عاديلانە تاوانباران ئاشکرا بکرێن و بە سزاى ياسايى بگەن و بەهيچ شێوەيەک بکوژانى ڕۆژنامەنووسان لێبۆردنى گشتى نەيانگرێتەوە.

شايەنى باسە ئامادەبووانى گردبوونەوە داواکاريان لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى ئەوەبوو‌ کەوا لە دادگايەکى عاديلانە بکوژانى ڕۆژنامەنووسانى هەرێمى کوردستان دادگايى بکرێن و بيانگەيەنێت بە سزاى دادپەروەرى.

ی مانگی دوازده‌ ٠٥, ٢٠١٧

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *