نیسان 25, 2024

دواین بابەت

‌چوار ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیدا تێپەڕی

kawa2وێستگه‌ نیوز :  ئەمڕۆ  سێشه‌ممه‌ 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، چوار ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس کاوە گەرمیانیدا تێپەڕی، تائێستاش رۆژنامەنووسان بەهۆی پیشەکەیانەوە رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی دەبنەوە.

بەهۆی ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییەوە، ئەمڕۆ چەند چالاکییەک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و بەتایبەتیش لە قەزای کەلار ئەنجام دەدرێت.

كاوه‌ گه‌رمیانی، رۆژنامه‌نووس شه‌وی 5ی‌ كانوونی یه‌كه‌می 2013، له‌ به‌رده‌م دەرگای ماڵه‌كه‌ی خۆیدا لە قەزای کەلار ته‌قه‌ی لێكراو تیرۆركرا، دواتریش لە سەر دۆسیەکە، كارمه‌ندێكی ئاسایش بە بڕیاری دادگا ده‌ستگیركرا و به‌ زیندانی هەتاهەتایی سزادرا.

کاوە گەرمیانی، ساڵی 1979 لە دایکبووە، لە ماوەی ژیانی رۆژنامەنووسیدا لە چەندین دەزگا و کەناڵی ‏جیاجیای راگەیاندندا کاری کردوە، پێش تیرۆرکردنیشی سه‌رنووسه‌ی گۆڤاری رایه‌ڵ بوو.

هــ. ر

05/12/2017

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *